
SNN
کۆڕبەندی داڤۆس کە تایبەتە بە رەوشی ئابووری لە سەر ئاستی جیهان، ساڵانە لە سویسرا بەڕێوەدەچێت بەڵام ئەمساڵ بەهۆی رەوشی کۆرۆناوە بڕیاردرا لە سەنگاپورە ئەنجامبدرێت و دواتریش هەڵوەشایەوە.
کڵاو شواب دامەزرێنەری کۆڕبەندی داڤۆس لەوبارەیەوە رایگەیاند کە پەتای کۆرۆنا کاریگەری خراپی لەسەر گفتوگۆکان دروستکردووە، ئێستا لە سەردەمێکی ئاڵۆز و تەمومژاویدا دەژین و لە هەموو کات زیاتر سەرکردەکانی جیهان پێویستیان بە گفتوگۆی راستەوخۆیە، سەرکردەکان ئەرکیان لەسەرە کە پێکەوە کۆببنەوە و متمانە لەنێوان خۆیاندا دروستبکەن بە ئامانجی هەماهەنگی زیاتر بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانەی کە رووبەڕووی جیهان دەبێتەوە.
کۆڕبەندەکە بۆ 17 تا 21ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو دواخراوە و ئەوکاتە باس لە چەند پرسێکی ئابووری و ژینگەیی و سیاسی و کۆمەڵایەتی دەکرێت.
کۆڕبەندەکە ساڵانە بە بەشداری سەرۆکی وڵاتانی زلهێز و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا زەبەلاحەکان و بانکەکان و چاودێرانی ئابووری بەڕێوەدەچێت، بە یەکێک لە کۆڕبەندە گرنگەکانی ساڵ دادەنرێت کە تیایدا سەرکردەکانی جیهان چەندین کۆبوونەوە لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا لەگەڵ یەکتر دەبەستن، هەرێم ساڵانە لەسەر ئاستی سەرۆک و سەرۆکی حکومەت بەشداری لەو کۆڕبەندەدا دەکەن.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



