حکومەتی عێراق لە هەوڵدایە بانگەشەی ناڕاستی هەڵبژاردن لە فەیسبوک قەدەغەبکات

SNN
بەرپرسێکی باڵای عێراق رایگەیاند حکومەت لە هەوڵدایە لەگەڵ کۆمپانیاکانی تایبەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رێککەوتن بکات بۆ ئەوەی رێگری لە بڵاوکردنەوەی بانگەشە و دەنگۆی ناڕاست سەبارەت بە هەڵبژاردنەکە بڵاونەکرێتەوە.
موجاهید ئەبوهیل ئەندامی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە لێدوانێکیدا وتی: “سەرقاڵی دروستکردنی تیمێکن سەرپەرشتی هەڵمەتەکانی بانگەشەی کاندیدەکان بکات لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان تا بتوانن لە رێگەیی ئەو کۆمپانیایانەی پەیوەندییەکی بەهێزییان لەگەڵ کۆمپانیاکانی فەیسبوک و تویتەر و ئینستاگرام هەیە هەر بانگەشەیەکی ناراست و ساختە بڵاوبکرێتەوە و بەڵێنی نادروست بە دەنگدەران بدرێت قەدەغە بکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد کە هەوڵدەدرێت سنوورێک بۆ ئەو بانگەشە نادروستانە دابنرێت کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئیرادەی دەنگدەر هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو لە ئێستادا کاندیدەکان زیاتر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن، بەشێکیشییان تەنها بەئامانجی دەنگ کۆکردنەوە بەڵێنی نادروست بەدەنگدەران دەدەن .
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 10ی تشرینی یەکەم بەڕێوەدەچێت و بانگەشەیەکی گەرمی هەڵبژاردن لە شار و شارۆچکەکان و لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەبیندرێت.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



