ئۆپراسيۆنە هاوبەشەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقييەکان دەستيپێکردەوە

دیمهنى ئۆپراسیۆنێكى هاوبهشى هێزهكانى پێشمهرگه و سوپاى عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
وەزارەتی بەرگریی عێراق، رایگەیاند: دوێنێ ھەینی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی نێوان ھێزەکانی سوپا و ھێزی پێشمەرگە بۆ رێگەگرتن لە جموجۆڵی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لەو ناوچانەی کە ھێزە ئەمنییەکانی لێ نییە، دەستیپێکردووە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاوکراوەتەوە، ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشی لە نێوان ھێزەکانی سوپا و ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانەی کە ھێزە ئەمنییەکانی تێدا نییە بەڕێوەچووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە:”ناوەندەکانی ھەماھەنگیی ھاوبەش، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەش بۆ رێگەگرتن لە تیرۆریستان و جموجۆڵەكانیان لەو ناوچانەی کە ھێزی ئەمنیی فیدڕاڵی تێدانییە و دەکەوێتە نێوان ھێزە فیدڕاڵییەکان و ھێزەکانی پێشمەرگە، كردووە”.
ھەروەھا راگەیەندراوەکە، ئاماژەی بەوە کردووە: “کە ئەو چالاکییانە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش دێت، کار لەسەر ئەوە دەکرێت ئەم ناوچانە لە رێگەی ھێزی ھاوبەشی سەر بە حکوومەتی فیدڕاڵی پربکرێتەوە”.
ئەو بۆشاییە ئەمنییەی کە لە نێوان ھێزەکانی سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگەدا ھەیە و لە سنووری سووریا لە پارێزگای نەینەواوە دەست پێدەکات و بە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و کەرکووک تێپەڕدەبێت تا دەگاتە دیالە لەسەر سنووری ئێران، دیاریترین ئاڵنگارییە لە بەردەم ھەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی رێكخراوى تیرۆریستیى داعش.
More News
-
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
30 mins لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
58 mins لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
21 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
October 27, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
30 mins لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
58 mins لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
21 hours لهمهوپێش



