
وێنەی ژمارەیەک لە زیندانیانی بادینان
SNN
تیمی ئاشتیخوازی مەسیحی CPT، لە ڕاگەیەنداوێكدا ئاشكرایكردووە، دوای 11 ڕۆژ لە مانگرتن، دۆخی تەندروستیی ئەیاز کەرەم، ڕۆژنامەوانی سزادراوی بادینان تێکچووە، لە زیندانی چاکسازیی گەوران لە ھەولێر خراوەتە ژێر چاودێریی تەندروستییەوە.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە چوار زیندانیكراوی بادینان (مەسعود عەلی حاجی، بەندەوار ئەیوب، کارگەر عەباس، شێروان تەها) مانگرتن تا مردنیان دەستپێکرد، بەدوای ئەوانیشدا نزیكەی 80 زیندانیكراوی دیكە مانگرتنیان ڕاگەیاند، چالاكییەكەش دژی زیندانیكردن و دواخستنی بەردەوامی دادگاییكردنیانە لە دادگای تاوانەكانی دووی هەولێر.
پێشتر ئەیھان سەعید، نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان ڕایگەیاند، “دوای سزادانی ھەندێک لە چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان و دواخستنیی دادگایی بەشێکی زۆریان، لە بەرامبەر ئەو نادادی و ئەشکەنجەدانی سایکۆلجی و جەستەییە لە 6ی ئەم مانگەوە 72 زیندانی بادینان کە پێکدێن لە (ڕۆژنامەنوس، چالاکوان، مامۆستا، پێشمەرگەی دێرین، نوسەر و مامۆستای زانکۆ) مانیان لە خواردن گرتووە و ئێستا دۆخی بەشێکیان زۆرخراپە”.
ناوبراو بەناوی کەسوکاری زیندانیانی بادینانەوە داوای لە نەتەوەیەكگرتووەكان، پەرلەمانی کوردستان و عێراق، دەسەڵاتی جێبەجێکار و دادوەریی و نوێنەرانی وڵاتان لە ھەرێم و بەغداد كرد سەردانی زیندانیان بکەن و فشاربکەن تا مافە یاساییەکانیان بۆ فەراهەمبكرێت.
More News
-
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
7 mins لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
20 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
7 mins لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
20 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 hours لهمهوپێش



