
بافڵ تاڵەبانی
SNN
بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە پیرۆزبایی لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکات و داوایان لێدەکات وەک هەمیشە پێشەنگ بن لە رووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەوی.
لە پەیامەکەیدا بافڵ تاڵەبانی وتوویەتی: بەڕێزان لە یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان ،بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لەبەڕێزتان، زانایانی ئاینی و مامۆستایان دەکەم .
راشیدەگەیەنێت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان بینیووە لەمێژووی خەباتی گەلی کورد و بەھێزکردنی پایەکانی کۆمەڵگای کوردەواری لە رووی گیانی پێکەوەژیان، ئاشتی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی ھزری میانڕەوی، کەئەمەش جێگای ستایش و پێزانینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و رێزی بێسنوورمان بۆ ئەو رۆڵە جوامێرانەیە هەیە.
بافڵ تاڵەبانی دەڵێت: دەمەوێت لەم بۆنەیەدا داوا لە مامۆستایان و زانایان بکەم کە رۆڵی زیاتر بگێڕن و وەک هەمیشە پێشەنگ بن لە رووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەوی. لە هەوڵەکانیان بەردەوام بن لەپێناو قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان و خزمەتی زیاتری کۆمەڵگەکەمان.
More News
-
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
14 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
21 mins لهمهوپێش -
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
24 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
October 26, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
14 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
21 mins لهمهوپێش -
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
24 hours لهمهوپێش



