مەحمود عەباس: ساڵێک مۆڵەت بە ئيسرائيل دەدەين کۆتايی بە داگيرکارييەکانی بهێنێت

Palestinian President Mahmoud Abbas speaks during a leadership meeting in Ramallah, in the Israeli-occupied West Bank May 19, 2020. Pool via REUTERS
SNN
سەرۆکی فەڵەستین رایگەیاند: ماوەی ساڵێك مۆڵەت دەدەن بە ئیسرائیل تا کۆتایی بە داگیرکارییەکانی بهێنێت ئەگەر نا يان بژاردەی گەڕانەوە بۆ بریاری دابەشکردنی ژمارە 181ی ساڵی 1947 یان چارەسەری یەک دەوڵەتی لەسەر خاکی فەڵەستین پەيڕەو دەکەين”.
مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین لەمیانی وتارێکی ڤیدیۆییدا لە کۆبونەوەکانی خولی 76هەمین کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان، رایگەیاند: “ماوەی یەک ساڵ دەدەین بە وڵاتی داگیرکار کە کۆتایی بە داگیرکارییەکانی لە سنوورەکانی ساڵی 1967 بە رۆژھەڵاتی قودسەوە، بھێنێت، لەم ماوەیەدا، لەژێر چاودێری چوارینەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست (روسیا، ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا، نەتەوەیەکگرتوەکان) ئامادەی دیاریکردنی سنوور و چارەسەر تەواوی کێشەکانین، بەپێچەوانەوە، بۆچی بەردەوام بین لە ناسینی ئیسرائیلێک لەسەر سنورەکانی 1967؟”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “بژاردەکان بۆ گەلەکەمان کراوەیە، کە بژاردەی گەڕانەوە بۆ بڕیاری دابەشکردنی ژمارە 181ی ساڵی 1947ە کە 44%ی خاکی دێرینی فەڵەستینیدا بە فەڵەستینییەکان، کە دەکاتە دوو ھێندەی خاکەکەی ساڵی 1967”.
مەحمود عەباس باسی لەوەشکرد: گەلی فەڵەستین، بەردەوامی ئیسرائیل لەسەر ھەوڵەکانی بۆ پتەوکردنی داگیرکاری و سیاسەتی دەوڵەت لەسەر بنەمای جیاکاری نەژادی قبوڵ ناکەن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


