
SNN-عەلی حەمە سەعید
پارێزەری یەكێك لە دەستگیركراوانی بادینان ئاماژە بەوە دەكات كە ( ئومید بەرۆشكی) یەكێك لە دەستگیركراوانی بادینان لەسەر سكاڵای شەشەم، ئەمڕۆ سزای شەش مانگی دیكە زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرا، ئەوەش لەسەر سكاڵای پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ریڤینگ یاسین، پارێزەری ئومێد بەروشكی بە SNNی راگەیاند: ئەمڕۆ لە سەر سكاڵای پەرلەمانتارێكی پارتی بەناوی( مەلا ئیحسان) دادگای دهۆك دانیشتنێكی دیكەی دادگاییكردنی (ئومێد بەروشكی) یەكێك لە دەستگیركراوانی بادینانی بەڕێوەبرد بە تۆمەتی ئەوەی كە گوایە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ناوی ئەو پەرلەمانتارەی زڕاندوە و لەبەرامبەریشدا سكاڵای لەسەر تۆماركراوە، ئەمڕۆش دادگا بڕیاریدا شەش مانگ زیندانیكردن بەسەر (ئومێد بەروشكی)دا بسەپێنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: كۆی گشتی ئەو سزایانەی كە لەسەر چەند دۆسیەيەكی دیكەی بەسەر ئومێد بەرۆشكیدا سەپێندراوە گەیشتووەتە دوو ساڵ و شەش مانگ بەڵام ئێمە داوای پێداچونەوەی ئەو بڕیارەی دادگا دەكەین چونكە هەموو بەڵگەكان لەبەردەست بوون بۆ ئەوەی دادگاییكردنەكە وەكو رۆژنامەنوسێك بەڕێوەبچێت نەك وەك هاووڵاتیەكی ئاسایی.
ئەو پارێزەرەی دەستگیركراوانی بادینان ئەوەشی خستەروو: ئەو بەڵگانەی ئەمڕۆ خرانەڕوو بایی ئەوەنەبوون كە سزای شەش مانگ بەسەر ئەو رۆژنامەوانەدا نەسەپێندرێت بۆیە دەبوو بەپێی یاسای رۆژنامەوانی مامەڵە بكرایە، سەرەڕای ئەوەی كە داوامان لە دادوەری دادگاكە كرد بەڵام داواكەی رەتكردینەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


