کۆمسيۆن: هەزار و 400 تانەمان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن پێگەيشتووە

سندوقی هەڵبژاردن
SNN
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: هەزار و 400 تانەمان لە لایەن ئەو کاندیدانەوە پێگەیشتووە کە ناڕازیین لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەخت کە لە 10ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو.
جەلیل عەدنان خەلەف سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند: “کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەمیانی سێ رۆژدا، هەزار و 400 تانەمان لەسەر ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان کە رۆژی شەممەی رابردوو راگەیەندرا، پێگەیشتووە، لە رۆژی چوارشەممەوە قۆناغێکی گرنگ لە پرۆسەی هەڵبژاردن دەست پێدەکات کە تێڕوانینە لە تانەکان لە دوای تەواوبوونی ماوەی یاسایی بۆ پێشکەشکردنی تانە”.
وتتيشی “کۆمیسیۆن لە هەموو ئەو تانانە دەڕوانێت کە بەڵگەی هاوپێچیان لەگەڵدایە و ئەگەر راست و دروستی بەڵگەکان بەپێی بەڵگە هاوپێچ کراوەکان سەلمێندرا ئەوە سەرجەم ئەو وێستگانەی کە تانەیان لێگیراوە دەکرێنەوە و دووبارە بە ئامادەبوونی نوێنەری کاندیدە رکابەرەکان بەدەست دەژمێردرێنەوە”.
باسی لەوەشکرد: “لەژێر رۆشنایی ئەوە بریاری سەرەتایی لە لایەن کۆمیسیۆنەوە دەردهکرێت کە دەکرێت لەبەردەم دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان سەربە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی تانەی لێ بدرێت و کۆمیسیۆن بەهەمان رێکار بەردەوام دەبێت لە وردبینیی کردنی ئەو تانانە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا تاوەکو روانین لە هەموو تانەکان تەواو دەبن”.
سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، جەختی لەوە کردەوە: بەیەک مەودا لە هەموو لایەنەکان دوورن و قۆناغی سکاڵا و تانەکان لە گرنگیی قۆناغەکانی دیکە کەم ناکاتەوە و دڵنیایشی دا کە بە ئەمانەت و پیشەیی و سەربەخۆییانە مامەڵە لەگەڵ سکاڵا و تانەکان دەکەن تاوەکو ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان پەسەند دەکرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


