گومرگی هەرێم: لەمەودوا رێگە بە هاتنەناوەوەی ئاردی زیانبەخش نادرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران لەمەودوا ڕێگە بە هاتنەناوەوەی هیچ جۆرە ئاردێك نادرێت كە شیاوی بەكارهێنان نەبێت یاخود مادەی كیمیایی تێكرابێت بۆ سپیكردنەوەی بۆ ئەومەبەستەش نوسراومان ئاراستەی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی كردووە بۆ ڕێگریكردن لە هاوردەكردنی ئاردی سپیكراو بە مادەی كیمیایی.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە SNNی راگەیاند: لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و پاراستنی بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان، لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لەمەودوا پشكنین بۆ هاوردەكردنی هەموو جۆرە ئاردێك دەكەن كە لە دەروازەكانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت، بۆ ئەوەی هەر جۆرە ئاردێك لەهەر وڵاتێكەوە هاوردەكرابێت لە پشكنین دەرنەچوو رێگە نادەن بەهاوردەكردنی.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەو چوارچێوەیەدا نوسراوێكی فەرمیمان ئاراستەی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حكومەتی هەرێم كردووە و لە نوسراوەكەماندا جەختمان لەوەكردووەتەوە كە لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان، بەهەموو جۆرێك هاوردەكردنی ئاردی سپیكراو بە مادەی كیمیایی زیانبەخش لە رێگەی دەروازە سنورییەكانەوە بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغەكراوە.
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ئەوەشی خستەروو، هەر لەو نوسراوەی ئاراستەی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیمان كردووە داوای ئەوەشمان لێكردوون كە ئەو جۆرە ئاردەی بە مادەی كیمیایی سپی كراوە لە لیستی لێخۆشبوونەكان بۆ پرۆژە و كارگەكان تۆمار نەكرێت و رێگەی بە هاوردەكردنیشی نادرێت.
وتەكانی بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم لەكاتێكدایە كە لەماوەی رابردوودا ئەوە بڵاوكرایەوە كە ئەو ئاردەی لە نانەواخانەكان بەكاردێت بۆ نان و لەدەرەوە هاوردە دەكرێت بە مادەی كیمیایی سپی كراوە و كاریگەری خراپی بۆ سەر تەندروستی هاووڵاتیان هەیە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
14 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
14 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
14 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
14 hours لهمهوپێش



