
SNN
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە کلێمێنس سێمتنەر کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا کۆمەڵێک پرسی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کران.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە هەولێر بەڕێوەچوو جێگری سەرۆک وەزیران بە گرنگییەوە باسی لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان وڵاتی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستانی کرد.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە پرۆسەی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم بەرچاوڕوونی دایە کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا و داوایکرد حکومەتی ئەڵمانیا زیاتر هاوکاری حکومەتی هەرێم بێت لە بەرەوپێشبردنی هەنگاوەکانی چاکسازی لە بوارە جیاوازەکاندا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دەرەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کرا و هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت لایەنە براوەکان هەرچی زووە بکەونە دیالۆگی بونیاتنەرانە لەپێناو پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار کە لە ئاستی چاوەڕوانی و داخوازییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
13 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
13 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
13 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
13 hours لهمهوپێش



