
SNN
بەرپرسی میدیاکەی مەلا بەختیار ئاشکرایدەکات کە تەندروستی مەلا بەختیار باشترە و باس لەوەشدەکات کە هیچ گومانێک نەماوە لەوەی کە ژەهرخواردکراوە.
سامی هادی بەرپرسی دەزگای چاودێری نزیک لە مەلا بەختیاری ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندیەکانی یەکێتی لە لێدوانێکیدا بە دەنگی ئەمریکای وتووە: پشکنینە پزیشکیەکانی وڵاتی ئەڵمانیا و ئوردن هیچ تەم و مژێکی نەهێشتووەتەوە، کە مەلا بەختیار ژەهر خوارد کراوە. هەروەها ڕاپۆرتی پشکنینە پزیشکیەکانی ئوردن دراوەتە بافڵ تاڵەبانی و دەزگا ئەمنیەکان، تێیدا ژەهر خواردکردنی مەلا بەختیار سەلمێدنراوە.
دەربارەی ناسنامەی ئەو کەس و لایەنەی مەلا بەختیاری ژەهرخوارد کردووە، سامی هادی دەڵێت “زانیاریم نییە، ڕەنگە گومان هەبێت و دەبێت لێکۆڵینەوە لەگومانەکان بکرێت، بەڵام پێموایە خەتی سەرەکی ژەهر خواردکردنە ڕەنگە بزانرێت لەکوێوەیە.”
بەرپرسی دەزگای چاودێری نزیک لەمەلا بەختیار، جەختیکردەوە “تەندروستی مەلا بەختیار بەراورد بە ڕۆژانی یەکەم و دووهەم زۆر باشە و لەمەترسی دەرچووە، بەڵام بۆ ئەوەی مەترسی بەتەواوەتی لەسەر نەمێنێت، لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.”
دوای تێکچوونی دۆخی تەندروستی مەلا بەختیاری ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندیەکانی یەکێتی نیشتمانی، سەردانی ئوردنی کرد بەمەبەستی پشکنین، دواتر ڕۆیشتە ئەڵمانیا و لە ئێستادا لەو وڵاتە چارەسەر وەردەگرێت.
More News
-
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
2 hours لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
23 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
October 27, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
2 hours لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
23 hours لهمهوپێش



