مەکتەبی سیاسی یەکێتی: پرۆسەی چاکسازی حزبی و رێکخراوەیی بەردەوام دەبێت

وێنە: ئەرشیف
SNN
مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبوەوە و ئۆرگان و مەکتەبەکانی راسپارد لەبەر رۆشنایی دوا بڕیارە دروست و پەیڕەوییەکانی یەکێتیدا سەرجەم کادر و ئەندامان جۆشبدەنەوە و بۆ قۆناغی داهاتوو.
ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە (4/11/2021) مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی ھەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان کۆبووەوە و تاووتوێی دۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان و عێراق و دواپێشھاتەکان کرا.
وەک لە راگەیەنراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا هاتووە: “کۆبوونەوەکە ھەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەی سیاسیی عێراقی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کرد و لیژنەیەکی تایبەتی ڕاسپارد بۆ ئامادەکردنی ڕوانین و پڕۆژەی یەکێتی بۆ ئیستیحقاقەکانی دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و بەشداری کورد بە یەکڕیزییەوە لە بەدەستھێنانی مافەکانی گەلی کوردستان و دیاریکردنی ئەولەویاتەکانی ئەو دۆسیەیە”.
ئەوەشخراوەتەڕوو: “کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی وێرای تەئکیدکردنەوە لەسەر بەردەوامی پرۆسەی چاکسازی حزبی و رێکخراوەیی، ئۆرگان و مەکتەبەکانی راسپارد لەبەر رۆشنایی دوا بڕیارە دروست و پەیڕەوییەکانی یەکێتیدا سەرجەم ھەڤاڵان جۆشبدەنەوە و بۆ قۆناغی لەمەودوای یەکێتییانە سازیان بدەن”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش



