عەباس فەتاح: بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست پرۆژەی فراكسیۆنی یەكێتییە و حكومەت كەمترخەمە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات پرۆژەی بە هەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست پرۆژەی فراكسیۆنەكەی ئێمە بەڵام حكومەت بە بیانووی نەبوونی ئامار و هەروەها نەبوونی بڕوانامە ئامادە نییە فەرمانبەرانی گرێبەست بكاتە هەمیشەیی لەكاتێكدا لەپەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمیشی بۆ كراوە.
عەباس فەتاح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی بە هەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست وەك فراكسیۆنی یەكێتی پرۆژەیەكمان ئامادە كردبوو لە ڕابردوودا پێشكەشی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانمان كرد و خرایە بەرنامەی كارەوە، تەنانەت خوێندنەوەی یەكەمیشی بۆكراوە، بەڵام ماوەی دوو ساڵە بە نوسراوێكی ئەنجومەنی وەزیران بە هەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕاگیراوە بەو بیانووەی كە گوایە ئاماری ئەو فەرمانبەرانە وەربگرن بەڵام ماوەی دوو ساڵە نەتواندراوە ئەو ئامارە وەربگیرێت ئەوەش كەمتەرخەمی و ئامادەنەبوونی حكومەت نیشان دەدات كە ئەو فەرمانبەرانە نەكاتە هەمیشەیی.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەیر لەوەدایە كە وەزیری دارایی بە نوسراو جەختی لەوەكردووەتەوە كە بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بارگرانی بۆ سەر حكومەت دروست ناكات، بەڵام حكومەت ئامادە نییە ئەو كارە بكات و وتەبێژی حكومەتیش بیانووی ئەوە دەهێنێتەوە گوایە زۆربەی ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە بڕوانامەكانیان بەرز نییە و كوالیتی حكومەت دادەبەزێنن.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست كە ژمارەیان نزیكەی 17 هەزار فەرمانبەرە چەندین ساڵە لە وەزارەت و دامودەزگا حكومییەكان لەبوارە جیاوازەكان خزمەت دەكەن و زۆر بە دڵسۆزانە كارەكانیان ڕادەپەڕێنن، بۆیە واباشتر حكومەت بیانوو نەهێنیتەوە بۆ ئەوەی ئەو فەرمانبەرانە نەكاتە هەمیشەیی.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
1 hour لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
1 hour لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
1 hour لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
1 hour لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
22 hours لهمهوپێش



