
سەبەتەی خۆراک
SNN
رێکخراوی خۆراکی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: “نرخی خۆراک لەسەرتاسەی جیهان بۆ بەرزترین ئاستی 10 ساڵی رابردوو هەڵکشاوە”.
لەراگەیەنراوێکدا رێکخراوی خۆراکی جیهانی ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوودا نرخی خۆراک بە رێژەی 30٪ بەرزببوەوە، لەئێستادا بەرزبوونەوەکە گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی 10 ساڵی رابردوو.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە گەنەم لە ماوەی نزیکەی ساڵێکدا بە رێژەی 40٪ بەهاکەی بەرزبوەتەوە، ئەوەش بە هۆکارێکی سەرەکی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی ماددە خۆراکییەکانی دیکە دادەنرێت.
هاوکات باس لەوەسکراوە، نرخی رۆن و زەیتیش بە رێژەی 10٪ لە مانگی ئۆکتۆبەردا بەرزبوەتەوە، بەوەش بەرزترین نرخی تۆمار کردووە.
دروستبوونی چەندین کێشە لە خستنەڕوو، بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و پێداویستییەکانی دیکە، داخرانی کارگەکان و ململانێ سیاسییەکان بە گرنگترین هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لە جیهان دادەنرێن.
More News
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
17 hours لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
20 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
17 hours لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
20 hours لهمهوپێش



