
وەزارەتی پێشمەرگە
SNN
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، تیرۆریستانی داعش پەلامارێکیان بۆ سەر خاڵێکی فەوجی 1ی لیوای 9ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە سنوری میحوەری گەرمەسێر ـ کفری دا و هێزەکانی پێشمەرگە وەڵامیان دانەوە.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمشەو کاتژمێر 8:00 تیرۆریستانی داعش پەلامارێکی ترسنۆکانەیان بۆ سەر خاڵێکی فەوجی 1ی لیوای 9ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە سنوری میحوەری (گەرمەسێر،ـ کفری) دا”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پەلامارەکە، لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بەتوندی و خێرایی وەڵامدرایەوەو لێیان هاتنە دەست، “خۆشبەختانە هیچ زیانێک بە پێشمەرگە نەگەیشتوە”.
وەزارەتی پێشمەرگە باسی لەوەشکردووە، “ئەمە بۆ چەندین جارە داعش، بۆشایی نێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراقی دەقۆزێتەوە بۆ پەلاماردانی هێزەکانی پێشمەرگە”.
شەوی 30ی مانگی رابردووش چهكدارانی داعش هێرشیان كرده سهر فهوجی دوی لیوای 10ی وهزارهتی پێشمهرگه له ناوچهی زورگهزراو له میحوهری پردێی سنوری پارێزگای كهركوك، بهوهۆیهشهوه دو پێشمهرگه شههید بوون.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
3 hours لهمهوپێش



