
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی ( بافل تاڵەبانی) و لە ماڵی مام جەلال لە دەباشان كۆبوونەوەیەكی گرنگی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەڕێوەبچێت كە تیایدا چەند پرسێكی تایبەت بە ناوخۆی یەكێتی و هەروەها بابەتی چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخی عێراق و پێكهێنانی كابینەی نوێی عێراق و ناردنی شاندی یەكێتی بۆ بەغدا تاوتوێدەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نشتیمانی كوردستانەوە بە SNNدراون ئەوە خراوەتە ڕوو: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 11/6/2021 بەسەر پەرشتی ( بافل تاڵەبانی) لە ماڵی مام جەلال لە دەباشان كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەرێوەدەچێت، ئەوەش لە چوارچێوەی خۆڕێكخستنەوەی یەكێتییە لە پێشهاتەكانی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و هەروەها زیاتر ڕێكخستنەوەی ناوماڵی یەكێتییە.
ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا جەخت لەسەر ئەنجامدانی چەند گۆڕانكارییەكی دیكەی ڕیشەیی دەكریتەوە لەناوخۆی یەكێتی و هەروەها دەستكردن بە ئەنجامدانی گۆڕانكارییە حزبی و حكومییەكان كە وابڕیارە تا ماوەی سێ مانگی داهاتوو یەكێتی نشتیمانی كوردستان زۆرترین گۆرانكاری لە پۆستە حزبی و حكومییەكاندا بكات، بۆیە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا تەوەریكی سەرەكی قسەكردن دەبێت لەسەر ئەو بابەتە.
هەر بەپێی زانیارییەكان: تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەی ئەمرۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتی تایبەت دەكرێت بە مامەڵەی یەكێتی لەدوای كۆتایهاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ هێزولایەنە سیاسییە عێراقی و كوردستانییەكان و هەروەها پێكهێنانی لیژنەیەكیش بۆ سەردانیكردنی بەغدا و دەستكردن بە گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و دیاریكردنی پشك و مافەكانی كورد لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
54 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
54 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش



