“ئەم هەڵبژاردنەی ئەنجامدرا بۆ پەرلەمان بوو نەک دیاریکردنی پارێزگاری کەرکوک”

SNN
عەباس ئاغا، ئەندامی سەرکردایەتی هاوپەیمانی تورکمان لە کەرکوک رایگەیاند: پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەبێت بە رێککەوتنی نێوان لایەنەکانی پارێزگای کەرکوک بێت، ئاماژە بەوەش دەکات کە هەڵبژاردنی ئەم دواییانەی پەرلەمان هیچ پەیوەندییەکی بە پۆستی پارێزگاری کەرکوکەوە نییە.
ئاغا ئەوەی بە میدیا عێراقییەکان وت، کە هەڵبژاردنی ئەم دواییانەی عێراق بۆ دیاریکردنی پەرلەمانتاران بوو بۆ بەغدا، بەڵام دیاریکردنی پۆستی پاریزگای کەرکوک بە رێککەوتنی پێکهاتە سەرەکییەکانی ناو شاری کەرکوک دەبێت”
ئاماژەی بەوەشکرد: تورکمان چەندین ساڵە لە کەرکوک بە دەستی کورد و عەرەب پەراوێزخراوە، پۆتستی پارێزگای کەرکوکیش لەلایەن ئەو دوو لایەنەوە لە ساڵانی رابردوو قۆرغ کراوە، گەر لایەنەکان بڕوایان بە هاوبەشی هەبێت دەبێت پۆستی ئەمجارەی پارێزگاری کەرکوک بۆ تورکمان بێت.
More News
-
پرۆژەی ڕووناکی: ئەمڕۆ وادەی لێخۆشبوونی 50% کۆتایی دێت و ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



