لەهەرێمی كوردستان پێنج هەزار كارگە لەكاردان و 1300 كارگەش لە قۆناغی دامەزراندندان

کارگە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ڕاوێژكارێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا زیاد لە پێنج هەزار كارگەی گەورە و بچوك لە كاردان و سێ هەزار و 919 كارگەش مۆڵەتیان پێدراوە زیاد لە هەزار و 300 كارگەش لە قۆناغی دامەزراندندان و هەوڵێكی بەردەوامیش هەیە بۆ دووبارە بەگەڕخستنەوەی كارگە لەكار كەتووەكان.
فەتحی محەمەد، ڕاوێژكاری وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم، بە SNNی ڕاگەیاند: بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو دامەزراندنی كارگەی گەورەو بچوك لە هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری و بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە بەجۆرێك تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان سێ هەزارو 919 كارگە مۆڵەتیان پێدراوە و ڕێكارە یاساییەكانیان بۆ تەواو كراوە، لەگەڵ ئەوەشدا نزیكەی پێنج هەزار كارگە لە كاركدندان و هیچ گرفتێكیان نییە و رۆژانە بەرهەمیان هەیە، هاوكات هەزار و 300 كارگەش لە قۆناغی دامەزراندن و دەستبەكار بووندان.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەوڵێكی جدی لە ئارادایە كە لەلایەن حكومەت و وەزارەتی بازرگانییەوە بۆ بەگەڕخستنەوەی كارگە لەكاركەوتووەكان كە بەدڵنیاییەوە بەهەر هۆكارێك بێت دەیان كارگەی گەورەو بچوكمان هەیە لە هەرێمی كوردستان چەند ساڵێكە لەكار كەوتوون و بەرهەمیان نییە، بەڵام ژمارەیەك لەو كارگانە دووبارە دەستیان بە كار كردووەتەوە، ئەوەش دوای گۆڕینی بەشێك لە ئامێر و كەرەستەكانیان و بەزركرنەوەی ئاست و توانای بەرهەمیان.
ئەو ڕاوێژكارەی وەزارەتی بازرگانی ئەوەشی خستەڕوو، بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە كەرتی بازرگانی و پشت بەستن بە بەرهەمی ناوخۆیی وەزارەتی بازرگانی نووسراومان بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم كردووە، بۆ ئەوەی باج لەسەر هەموو ئەو كاڵا و بەرهەمانە دابنرێت كە هاوشێوەكانیان لە كارگەكانی ناوخۆی هەرێم بەرهەم دەهێندرێن ئەوەش لە پێناو بۆ پاراستن و زیادكرنی بەرهەمی ناوخۆیی و هەوڵدان بۆ هەناردەكردنی ئەو بەرهەمانە بۆدەرەوە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



