
SNN
ئاسايشی نيشتمانی عێراق رايگەياند: هەندێک گروپی تاوانکاری هەوڵی تيرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆکوەزيرانی عێراقيانداوە، ئەنجامدەرانی هێرشەکەی دەدەينە دادگا.
ئەمڕۆ يەکشەممە ئاسايشی نيشتمانی عێراق راگەيەندراوێکی لەسەر هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی بڵاوکردەوە و رايگەياند: ئەو کەسانەی هێرشەکەيان ئەنجامداوە بە هەڵە لە تواناکانی هیزەکانی سەربازی و ئەمنييەکان تێگەيشتوون.
دەشڵێت “ئەوەی گومانی وابێت دەستی هێزەکانمان نایگاتێ، ئەوە وڕێنە دەکات، هیچ شتێک لە یاسا گەورەتر نییە، هیچ لە عێراق گەورەتر نییە.”
شەوی رابردوو نزيکی کاتژمێر 2 بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرايە سەر ماڵی مستەفا کازمی و دوای هێرشەکە لە پەيامێکدا رايگەياند: بريندار نەبووە و دۆخی تەندروستی جێگيرە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



