سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی دەرماڵەی خوێندکارانەوە داوایەک لە حکومەت دەکات

ڕێواز فايەق
SNN
سەرۆکی پەرلەمان داوا دەکات ئەنجومەنی وەزیران داواكاریی خوێندكاران بۆ خەرجكردنەوەی دەرماڵە بكاتە بڕیار.
ئەمڕۆ لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا، ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، جگە لە سەركۆنەكردنی توندوتیژییەكانی لە خۆپیشاندانەكاندا رایگەیاند: “داوا لە هەردوو وەزارەتی دارایی و خوێندنی باڵا دەکەم هەماهەنگی بكەن بۆ ئەوەی داواكاریی خوێندكاران بخەنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران”.
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان داوایكرد، داواكاریی ڕەوای خوێندكاران بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بكرێتە بڕیار.
لەلایەکی دیکەوە بڕیاردرا یاداشت بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بنێردرێت و هەریەك لە وەزیرانی دارایی و خوێندنی باڵا بانگێشتی دانیشتنێكی پەرلەمان بكرێت و گفتوگۆ لەبارەی پرسەكەوە بكەن.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
8 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
8 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
8 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
8 hours لهمهوپێش



