
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران
SNN
وەزیری ئاوادانکردنەوەی هەرێم رایگەیاند سبەی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و لە بەرژەوەندی خوێندکاران بڕیاردەدار.
دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم ئەمڕۆ لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای حزبەکەی وتی: “سبەی چوارشەممە (24/11/2021) ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و بەشێکی گرنگی ئەجێندای کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردوی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان”.
هاوکات ئەوەی خستەڕوو: “هەموو هەوڵەکان بە ئاڕاستەی ئەوەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە بەرژەوەندی خوێندکاران بڕیاربدات کە داواکاری سەرەکی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندنە”.
خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایانکرد دەرماڵەکانیان بگەڕێندرێتەوە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



