
بەلەمی کۆچبەران
SNN
دوای رووداوی گیانلەدەستدانی چوپێک کە کۆچبەری خەڵکی هەرێمی هەڵگرتبوو، بەریتانیا پەیوەندی بە فەڕەنساوە کردووە و داو ادەکات رەزامەندی بۆ وەرگرتنەوەی ئەو کۆچبەرانە دەرببڕێت کە کەناڵی ئینگلیزیان تێپەڕاندووە.
بۆریس جۆنس سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە: لە نامەیەکدا کە ئاراستەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسای کردووە، رایگەیاندووە، بە گرتنەبەری پێنج رێکاری دیاریکراو و خێرا دەتوانن رێگە لە دوبارەبوونەوەی کارەسات لە سنورەکانیان بگرن.
ئاماژەی بەوەشکردووە: پێویستە فەڕەنسا و بەریتانیا ھێزێکی پاسەوانی ھاوبەش بۆ چاودێریکردنی سنورە ئاوییەکانیان پێکبھێنن و لەھەمان کاتدا رێککەوتن بکەن لەسەر وەرگرتنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە سنورەکانی یەکێتی ئەوروپایان بۆ گەیشتن بە بەریتانیا بەزاندووە.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت: جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارانە و ھاوکاری لەندەن و پاریس کاریگەری گەورەی لەسەر ھێورکردنەوەی رەوشەکە دەبێت.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
8 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
17 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
8 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
17 hours لهمهوپێش



