“نوسراوێکی وەزارەتی دارایی لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژ دوورە لە راستییەوە”

0
471

SNN

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند ئەو نوسراوەی کە دەوترێت وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوەوە سەبارەت بە پرسی چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ راست نییە.

ئالان حەمەسەعید ئەمڕۆ لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: “من لەگەڵ وەزیری دارایی کۆبوونەوەم ئەنجامداوە، نە قسەی وام لە وەزیری دارایی بیستووە، نە لێدوانی لەو شێوەیەی داوە”.

وەزیری پەروەردە وتی: “دەتوانم بەناوی وەزارەتی داراییەوە بڵێم کە وەزیری دارایی لێدوانی وای نەداوە”.

پێشتر نوسراوێک بڵاوکرایەوە کە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رێنمایی دارایی بۆ کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو و چارەسەکردنی کێشەکانیان دەکردووە، لە نوسراوەکەدا هاتبوو: ” پاڵپشت بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران و کۆنوسی کۆبونەوەی نێوان وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردە لە 19ی 10ی 2021، شەش رێنمایی بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ دەرچووە کە تایبەتە بە دیاریکردنی کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەپێی گوندو شارەدێ و سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و لەبەرچاوگرتنی بڕوانامە”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this