بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی دوو پرۆژەی گرنگ لە چەمچەماڵ جێبەجێ دەكرێن

قوباد تاڵەبانی، فۆتۆ: ئەژی عومەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و لەسەرداوای ئیدارەی قەزای چەمچەماڵ بە بڕی زیاد لە 808 ملیۆن دینار دوو پرۆژەی گرنگی بواری ڕیگاوبان لە سنووری قەزای چەمچەماڵ جێبەجێدەكرێن و ئەنجومەنی وەزیرانیش بڕی پارەی بۆ خستنەبواری جێبەجێكردنی ئەو دوو پرۆژەی تەرخانكردووە.
ڕەمك ڕەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە SNNی ڕاگەیاند: لە درێژەی هەوڵەكانی (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ جێبەجێكردنی داوكاری هاووڵاتیان و ئیدارەی قەزای چەمچەماڵ دوای ئەوەی بەنوسراومان ژمارە 4316 لە 31ی ئەیلولی 2021، ئاراستەی نوسینگەی (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەت كرد بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی بواری رێگاوبان دواتر بە هەوڵی جێگری سەرۆكی حكومەت ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر هەردوو داوكارییەكەمان دەربریی كە بریتبوون لە پرۆژەی چاككردنی ڕێگای (تەكیە- مالوڵە- كانی مستەفا) و هەروەها چاككردنی ڕێگای گوندی تاڵەبان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە وەڵامی ئەو نوسراوەماندا ئەنجومەنی وەزیران بەنوسراوی ژمارە 1561 لە 13/ 12/ 2021 كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی كردووە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە تەرخانكردنی بڕی 778 ملیۆن و 855 هەزار دینار، بۆ چاككردنی ڕێگای( تەكیە – مالولە، كانی مستەفا) و هاوكات تەرخانكردنی بڕی 30 ملیۆن و 125 هەزار دینار بۆچاككردنی ڕێگای گوندی تاڵەبان.
قایمقامی قەزای چەمچەماڵ ئەوەشی خستەڕوو، كۆی گشتی پارەی تەرخانكراو بۆ ئەو دوو پرۆژەیە بریتیە لە 808 ملیۆن و 675 هەزار دینار، بەجێبەجێكردنیشیان گرفتی ڕێاوبانی ئەو گوندانە چارەسەر دەكرێت.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


