
هەڤاڵ ئەبوبەکر
SNN
پارێزگاری سلێمانی رايگەياند: لە سلێمانی کێشەی کەمی غاز بوونی نيە کێشەکەمان چارەسەرکردووە و رێژەکەمان زيادکردووە، نەمانهێشتووە نرخەکەی بەرزببێتەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رايگەياند: کێشەی کەمی غاز لە سلێمانی بوونی نييە، تەنها لە مانگەکانی يەک و دوو بەهۆی سەرماوە خواست زياد دەکات، ئەوەی هەيە خەتای خۆمانە وەک حکومەت و هاووڵاتی.
دەشڵێت “ئێمە وەک حکومەت بەشەغازی سلیمانيمان چارەسەرکردووە و بەشە غازی سلێمانيمان لە 13 بەشە کردووە بە 15 کە هەرگيز بەشی سلێمانی ئەوەندە نەبووە”.
سەبارەت بە هاووڵاتيانيش دەڵێت “هاووڵاتی کە لە ماڵەوە سێ بتڵی پڕی هەيە پێويست ناکات چوارەم پڕ بکات، کە دەزانێت سەيارەی غاز بە گەڕەکەکانە دەگەڕێت پێويستناکات ببێت بە کێشە لەلای”.
لەلايەکی ديکەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر لەسەر بەشە نەوت ئاماژەبەوە دەکات “وەزارەتی نەوت دەسەڵاتی دابينکردنی نەوتی لە پارێزگاکان سەندووەتەوە و ئەو دەسەڵاتە لای وەزارەتی سامانە سروشتييەکان و وەزارەتی نەوتی عێراقە”.
More News
-
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
14 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
21 mins لهمهوپێش -
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
24 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
October 26, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
14 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
21 mins لهمهوپێش -
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
24 hours لهمهوپێش



