سەرۆکی ئەمەریکا هۆشداری دەدات لە سزایەکی توند ئەگەر روسیا ئۆکرانیا داگیربکات

SNN
سەرۆکی ئەمەریکا هۆشداریدا لەسەر سەپاندنی سزایەکەی توند بەسەر روسیادا، لەوانەش سەپاندنی سزای تایبەتی بەسەر سەرۆکی ئەو وڵاتە ئەگەر بێت و ئۆکرانيا داگيربکات.
جۆ بايدن سەرۆکی ئەمريکا رايگەياند:بۆ پوتنم ڕوونکردۆتەوە ئەگەر بجوڵێت بۆ ناو ئۆکرانیا ئەوا دەرەنجامی توندی لێدەکەوێتەوە، لەوانەش سەپاندنی سزایەکەی گەورەی ئابووریی و پتەوکردنی بوونمان و بوونی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و پۆڵەندا و ڕۆمانیا و وڵاتانی دیکە. ئەگەر ( پوتن ) سەرجەم ئەو هێزانە بجوڵێنێت ئەوا گەورەترین داگیرکردن دەبێت لە جەنگی جیهانی دووەمەوە و جیهانیش دەگۆڕێت.”
هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە: ئەو 8,500 سەربازەی ئەمەریکا کە خراونەتە ئامادەباشیەوە ناچنە ئۆکرانیاوە، بەڵام لە چوارچێوەی ئەرکەکانی ناتۆدا بەکاردەهێندرێن نەک ئەرکێکی ئەمەریکا بە تەنها.
بایدن وتی “ئەمەریکا بەرپرسیارێتیەکی پیرۆزی هەیە بۆ ڕۆیشتن بە هانای وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆوە کە ڕووبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە”.
ئۆکرانیا ئەندام نیە لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا، بەڵام دەیەوێت ببێت. بەڵام ڕووسیا پێی وایە ئەگەر ئۆکرانیا ببێتە ئەندام لە ناتۆ ئەوا هەڕەشە دروست دەکات بۆ سەر ڕووسیا و داوای لە ناتۆ کردووە ڕێگە نەدەن ئۆکرانیا ببێتە ئەندام تیایدا. پوتنیش ئاماژەی بەوەداوە: هیچ نیازێکی بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا نیە، بەڵام فراوانبوونی ناتۆ بەرەو ڕۆژهەڵات بە هەڕەشە دەزانێت.
بایدن وتی ” قسەم لەگەڵ سەرجەم هاوپەیمانەکانمان لە ناتۆ کردووە، هەموومان لەسەر یەک ئاڕاستەین. دەبێت ڕوونی بکەینەوە کە هیچ هۆکارێک نیە بۆ هەر ئەندامێکی هاوپەیمانێتی ناتۆ نیگەران بێت لەسەر ئەوەی ئایا ناتۆ بەرگری لێدەکات یاخود نا.”
لەلای خۆیەوە ڕووسیا وتی ” بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری ئەو بڕیارە دەکەین کە هێزەکانی ئەمەریکای خستۆتە ئامادەباشیەوە”.
هاوکات، دمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرملن بە ڕۆژنامەنووسانی راگەياند: ئەمەریکا گرژییەکانی سنووری نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا زیاد دکات، ئەمە لەکاتێکدایە پوتن خۆی نزیکەی 127,000 سەربازیی لەسەر ئەو سنوورە جێگیرکردووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


