
SNN
د.بەرهەم ساڵح کانديدی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق پەيامێکی بڵاوکردەوە و جەختيکردەوە بەردەوام دەبێت لە کانديدبوونی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، وتيشی “بە هەموو هێز و توانامەوە کاردەکەم بۆ بنيادنانی دەوڵەتێکی بەهێز و سەقامگير”.
د.بەرهەم ساڵح لە پەيامەکەيدا پيرۆزبای لە ئەندامانی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران کرد و رايگەياند: ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەران واچاوەڕوانی لێدەکرێت، کە پەرلەمانێکی ئازاد و نمونەیی و راستەقینە بێت، داواشی لێکردن متمانەی پێببەخشن.
ئاماژەی بەوەشکرد: ویژدانم ئاسودیه كه له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له ساڵانی ڕابردوودا له‌سه‌ر شانم بوون، هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی گەلەکەمم له‌به‌رچاو گرتووه،لە هيچ بارودۆخێک رێگه‌م نه‌داوه پۆستی سه‌رۆككۆمار بكه‌وێته خزمه‌ت ئه‌جێندایه‌كی نانیشتمانی، به هه‌موو هێز و توانای خۆمه‌وه و به پشتیوانی دڵسۆز و خه‌مخۆرانی وڵات، له سۆنگەی دیدێکی نیشتمانییهوە ئه‌ركه‌كانی خۆم ئه‌نجامداوه.
لە بەشێکی ديکەی پەيامەکەيدا وتی “پێویسته قۆناغی ئاینده قۆناغی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌نده ده‌ستوورییانه بێت كه به ئه‌زموونی كار ده‌ركه‌وتووه هۆكاری ته‌نگژه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی وڵاتن، سەبارەت بە گەندەڵيش دەڵێت “جەنگ لەدژی گەندەڵی، جه‌نگێكی نیشتمانییه و بێ سه‌ركه‌وتنیش تیایدا دۆخی وڵات پێشکەوتن و پەرەسەندن بەخۆیەوە نابینێت”.
راشيگەياند: “پێویسته سه‌رۆك كۆمار ڕه‌مزی یهكڕيزى و شکۆمەندی وڵات و پارێزه‌ری ده‌ستوور بێت، سه‌رۆكی هه‌موو عێراقییه‌كان بێت، سه‌رۆكێكی ڕاسته‌قینه بێت نەک ژێردەست بێت”.
جەختيکردەوە: لە قۆناغی پێشوو سەرکەوتووبوين، عێراقمان لە مەڵبەندی کێشەو ململانێکانەوە کردە خاڵی بەيەکگەيشتنی بەرژەوەندی گەل و دەوڵەتانی ناوچەکە، لەسەر ئەم رێگەيە بەردەوام دەبين”.
لە کۆتای پەيامەکەشيدا وتی “سەری رێز و نەوازش دادەنەوێنم بۆ شەهيدانی نيشتيمان کە لە رێگەی ئازادی و ديموکراسی و بەرگريکردن لە خاک و نيشتەمان گيانی خۆيان سپارد،خوای گەورە هەموو عێراقييەکان لە بەڵاو ناخۆشی بپارێزێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


