بافڵ جەلال تاڵەبانی پيرۆزبايی 28 هەميين ساڵيادی دامەزراندنی يەکگرتوو دەکات

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەيامێکيدا بەبۆنەی 28هەمين ساڵيادی راگەياندنی يەکگرتووی ئيسلامی کوردستان پيرۆزبايی ئاراستەی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکگرتوو کرد و رايگەياند: یەكگرتووی ئیسلامی کوردستان وەك هێزێكی مەدەنی میانڕەو، خاوەن هەڵوێست و گوتار و دیدی بەرپرسیارانە بووە.
دەقی پەيامەکە:
بەڕێز مامۆستا سهڵاحهدین محەمەد بههائهدین، برایان و خوشکانمان لە ئەنجومەنی جێبەجێکردن و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٢٨ ساڵ بەسەر راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین، هیوای بەرەوپێشچوونی زیاترتان بۆ دەخوازین.
یەكگرتووی ئیسلامی کوردستان وەك هێزێكی مەدەنی میانڕەو، خاوەن هەڵوێست و گوتار و دیدی بەرپرسیارانە بووە، ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە و هەمیشە بەشێك بووە لە چارەسەر بۆ كێشە و قەیرانەكان و کاری چاکەخوازی، کە ئەمە جێگەی ستایش و پێزانینی بەردەوام بووە.
ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بکەمەوە و ھاوکار بین لەپێناو خزمەتکردنی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و لەگەڵ ھێز و لایەنە سیاسییە شۆڕشگێڕ و سەنگین و بەرپرسیارەکان ھەماھەنگ بین بۆ بنیادنانەوەی پایەکانی حکومداری تەندروست، خزمەتگوزار و رووبەڕووی قەیران و ئاستەنگەکان ببینەوە و کاربکەین بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
دووبارە پیرۆزتان بێت
ھەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٦ی ٢ی ٢٠٢٢ – بەغدا
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


