بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا پێشوازی لە عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کرد

SNN
بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی ئەمڕۆی عێراق و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەت و چۆنێتی چارەسەکردنی کێشە و گیروگرفتەکان، جەخت لە رەخساندنی زەمینەی لەبار و گونجاو بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکاندا کرایەوە.
ھەر لە دیدارەکەدا دووپات لە پەنابردن بۆ ھەنگاوە دەستوورییەکان کرایەوە بۆ دۆزینەوەی میکانیزمەکانی گەیشتن بە رێککەوتنی نیشتمانی لە چوارچێوەی بەرژەوەندی گەل و وڵات دوور لە فشاری حزبی و خۆسەپێنی.
بافڵ جەلال تاڵەبانی روونیشیکردەوە کات ماوە لەبەردەم ھێزە رەسەنەکان تاوەکو پێکەوە بەرپرسیارانە بگەین بە رێککەوتن و بەرژەوەندی نیشتمانی زاڵبکەین بەسەر بەرژەوەندییە حزبییەکان، ئەمەش خواست و پێویستی ئەم قۆناغەیە کە لە خزمەت چاکەی گشتیدا دەبێت.
لە بەرامبەریشدا عەممار حەکیم ئاماژەی بۆ ئەوە کرد عێراقی ئەمڕۆ پێویستی بە لێپرسراوی دڵسۆز و سەرڕاست ھەیە کە نیشتمانی و ئازاد بێت بۆ وڵات و سەروەرییەکان بپارێزێت و کایەکانی دەوڵەتداری دوور لە فشاری سیاسی لە خزمەت ئامانجی گشتی بەڕێوەببات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



