“دواى جه‌ژن تاوتوێى كۆتايهێنان به ئه‌مساڵى خوێندن ده‌كرێت له هه‌رێم”

قوتابخانه‌یه‌ك له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: UNICEF
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: بڕیاره لیژنه‌كه‌مان له‌دواى پشووه‌كانى جه‌ژن كۆببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێى كۆتایهێنان به ئه‌مساڵى خوێندن بكه‌ین ئه‌گه‌ر دۆخى كوردستان له‌ڕووى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا باشنه‌بوو”.
فه‌رید یه‌عقوب، ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا له په‌رله‌مانى كوردستان به (SNN)ى راگه‌یاند: “دۆخى عێراق ئه‌وه‌ى ده‌خواست كه وه‌زاره‌تى په‌ره‌وه‌رده بڕیارى له‌سه‌ر داوه، چونكه رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا به‌رزه، به‌ڵام هێشتا هه‌رێمى كوردستان نهيگهشتووه به‌و ئاسته مه‌ترسیداره، بۆیه هێشتا ئه‌و بڕیاره نه‌گۆڕاوه كه له 1ى حوزه‌یران پۆله ناكۆتاكان تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بده‌ن”.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى كۆتایهێنان به ساڵى خوێندنى (2019 ـ 2020) هاوشێوه‌ى عێراق وتیشى: “ئه‌گه‌ر تاوه‌كو دواى جه‌ژن حاڵه‌ته‌كانى كۆرۆنا زیادیكرد ئه‌وا لیژنه‌كه‌مان كۆده‌بێته‌وه تاوتوى بڕیارێكى هاوشێوه‌ى بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ند ده‌كات”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه له‌گه‌ڵ سیستمى عبور (په‌ڕینه‌وه) نین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته دۆخێكى مه‌ترسیدار بێته ئاراوه ئه‌وا ئه‌گه‌ره‌كان كراوه ده‌بن”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3 hours لهمهوپێش -
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3 hours لهمهوپێش -
3 hours لهمهوپێش



