ڕۆژی یەک شەممە مووچەی چوار وەزارەت دابەشدەکرێت

0
2735

عەلی حەمەسەعید-SNN

دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ بەردەوامی هەیە و ڕۆژی یەک شەممە دەستدەکرێتەوە بەدابەشکردنی مووچەو تاکۆتایی هەفتەش دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک کۆتایی دێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، ڕۆژی یەکشەممە، 13/2/2022دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دەستپێدەکاتەوەو موچەی هەر یەک لەوەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان و پلاندانان و پیشەسازی و بازرگانی و گواستنەوەو گەیاندن دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵدەدرێت تاکۆتایی هەفتەی داهاتوو کۆتایی بەدابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ بهێندرێت و لە 25ی ئەم مانگەوە دەستدەکرێتەوە بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات.

ئەوبەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشکردەوە بۆ مانگی شوبات حکومەتی عێراق ٢٠٠ملیار دینارەکە ڕەوانەی هەرێم دەکات و،هیچ گرفتێک لەئارادا نییە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this