لە SNNەوە خشتەی مووچەی سبەی و دوو سبەی بزانە

0
1442

عەلی حەمەسەعید-SNN
دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ بەردەوامی هەیە و سبەی یەك شەممە دەستدەكرێتەوە بەدابەشكردنی مووچەو سبەی یەك شەممە مووچەی چوار وەزارەت و ڕۆژی دووشەممەش مووچەی وەزارەتێكی دیكە دابەشدەكرێت

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، سبەی یەكشەممە، 13/2/2022دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك دەستپێدەكاتەوەو موچەی هەر یەك لەوەزارەتەكانی سامانە سروشتییەكان و پلاندانان و پیشەسازی و بازرگانی و گواستنەوەو گەیاندن دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی دووشەممە 14/2/2022 مووچەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ مانگی یەك دابەشدەكرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشكردەوە بۆ مانگی شوبات حكومەتی عێراق ٢٠٠ملیار دینارەكە ڕەوانەی هەرێم دەكات و،هیچ گرفتێك لەئارادا نییە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this