نرخی بەرمیلێک نەوت نزیکە لە 96 دۆلار

0
685

SNN

ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە 95 دۆلار و 78 سەنت و لە کاتی ئێتسادا دابەزیوەتەوە بۆ 95 دۆلار و 60 سەنت، بەهەمانشێوە نرخی بەرمێک نەوتی تێکساس بەرزبوویەوە بۆ 94 دۆلار و 47 سەنت.

به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی خواست و په‌ره‌سه‌ندنی كێشه‌ی جیۆسیاسیه‌كانی ناوچه‌كه‌، لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا، نرخی نەوت بە رێژەی زیاتر لە 20% به‌رزبۆته‌وه‌و لە ماوەی یەک ساڵی رابردووشدا، نرخی نەوت توانیویەتی بە رێژەی زیاتر لە 50% بەرزببێتەوە.

مانگی ئازاری 2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this