ئەمریکا دووبارە بەرنامەی وەرگرتنی پەنابەرانی عێراق کارا دەکاتەوە

پەنابەرانی عێراق لە ئەمریکا
SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بەرنامەی دووبارە وەرگرتنەوەی پەنابەرانی عێراق کە بە (P-2) ناسراوە کارا دەکەینەوە، ئەو کەسە عێراقییانە دەگرێتەوە کە پەیوەندییەکیان بە ئەمریکاوە هەیە.
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەشی روونکردەوە، ئەمریکا پابەندە بە بەڵێنەکانیەوە بەتایبەت بەرامبەر ئەو عێراقیانەی کە گیان و ژیانی خۆیان خستووەتە مەترسییەوە بۆ بەرژەوەندی ئەمریکا و سوپاکەی لە عێراق، یاخود هاوکاری پرۆژە و پلانی ئەمریکا بوون لە وڵاتەکەدا، وە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە شانبەشانی سوپای ئەمریکا لە عێراقدا خزمەتیان کردووە.
دەشڵێت: لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە دووبارە بەرنامەی (P-2) کارا دەکەینەوە، بۆ وەرگرتنی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بێنە وڵاتی ئەمریکا، پشکنینی تەواو لێکۆڵینەوە لە تەواوی ئەو عێراقیانە دەکرێت کە بەرنامەی پەنابەران دەیانگرێتەوە و دەیانەوێت بێنە نێو خاکی ئەمریکا، چونکە سەلامەتی گەلی ئەمریکا بەرزترین پێوەرە لای ئێمە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش


