
SNN
وەزارەتی بەرگری رووسيا رايگەياند: ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزەکانمان بە تەواوی کۆنتڕۆڵی شاری خيرسونيان کردووە لە باشووری ئۆکرانيا.
وەزارەتی بەرگری رووسيا لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردووەتەوە: هێزەکانمان 67 ئامانجيان پێکاوە، بە چڕی بۆردومانی ئاسمانی سوپایئۆکرانيايان کردووە، شاری خيرسونيان لە باشووری ئۆکرانيا کردووەتە ئامانج.
راشيگەياندووە: بەو هێرشەی ئەمدواييانەوە تا ئێستا هەزار و 502 جبەخانەی ئۆکرانيامان تێکشکاندووە.
زياتر لە هەفتەيەکە رووسيا ئۆپراسيۆنی سەربازی لەناو خاکی ئۆکرانيا دەستپێکردووە، لەژێر دروشمی “پاراستنی هەرێمی دۆنباس” کە هەردوو ناوچەی دۆنيتسک و لۆهانسيک لەخۆدەگرێت کە بەم دواييانە رووسيا دانيپێدانان.
لە وەڵامی هێرشەکانيشدا، هەريەک لە يەکێتی ئەوروپا، ويلايەتە يەکگرتووەکانی ئەمريکا، کەندا، ژاپۆن بەردەوامن لە وەڵامدانەوەکانيان لەبەرامبەر هێرشەکانی رووسيا بۆسەر ئۆکرانيا، ئەوەش بە سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر مۆسکۆدا، هەروەها ناردنی چەک بۆ پاڵپشتی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ کە دراوسێی ئۆکرانيان.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



