
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە لێرەو لەوێ باس لەوە دەكرێت كە بڕێك پارە لە بەردەست وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە بەڵام دابەشی ناكات، بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوەدەكات كە تائیستا داهاتی فرۆشتنی نەوت نەگەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و هاوكات ئەو داهاتەشی لەبەردەستدابووە بۆ تەواوكاری مووچەی مانگی ڕابردوو خەرجكراوە، بۆیە نازاندرێت كەی و بە چ شێوەیەك دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێت.
بەگویرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسیكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، تا ئیستا داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بۆ مانگی ڕابردوو نەگەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێم و هیچ بڕە پارەیەك رادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری نەكراوە، بۆیە ئەو داهاتەشی كە لە ئێستادا ڕۆژانە كۆدەكرێتەوە هێندە نییە كە بەشی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتێك بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو داهاتەشی كە كۆكرابوویەوە لەمانگی ڕابردوودا بۆ تەواوكاری مووچەی چەند وەزارەتێك و خانەنشینانی سەربازی و شارستانی دابەشكراوە و هێشتاش بەشیك لە خانەنشینانی شارستانی مووچەكانیان وەرنەگرتووە بە هۆی نەبوونی پارە لە بانکەكاندا، بۆیە ئەمە وایكردووە نەزانین كەی دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی روونكردەوە، تا ئیستا هیچ زانیارییەكمان بەدەست نەگەیشتووە لەباری دەربڕینی ڕەزامەندی بەغا بە ناردنی 200 ملیار دینارەكە، ئەوەی دەوتریت تەنها لەڕاگەیاننەكان و سۆشیال میدایاوەیە، بۆیە بەداخەوە كە نازاندرێت لە داهاتوودا شێوازی دابەشكردنی مووچە بە چ شیوازێك و كەی دەستبەدابەشكردنی دەكرێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
53 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
53 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش



