
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر دواكەوتنی مووچەكانیان و هەروەها زۆری دەوامەكانیان و دەستپێنەكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەیان، ئەمڕۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە دەستیان بە بایكۆتی دەوامكرد و جەخت لەوە دەكەنەوە كە ئەگەر داواكارییەكانیان جێبەجێنەكرێت ناگەڕێنەوە سەركارەكانیان.
فاتیح محەمەد، یەكێك لە كارمەندانی ناو دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی هیچ وادەیەك دیارینەكراوە بۆ دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە و هەروەها هیچ هیوایەكیش نییە بۆ ئەوەی مووچە دابەشبكرێت، ئەمڕۆ بڕیارماندا كە دەستلەكاركردن هەڵبگرین و بایكۆتی دەوام بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەرەڕای ئەوەی مووچەكانمان لەكاتی خۆیدا دابەشناكرێت لەهەمان كاتیشدا دەوامی زۆرمان پێدەكرێت، هەروەها تائێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ پەلەبرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی كە مافێكی سەرەتایی خۆمانە هاوشێوەی پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەو كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ كە ئەوان پلەبەرزكردنەوەیان بۆ كراوە.
ئەو فەرمانبەرەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: هەتا ئەم بارودۆخە بەردەوام بێت و مووچە دوابكەویت و پێداچوونەوە بەدەوامەكانماندا نەكرێت بەردەوام دەبین لەبایكۆتكردنی دەوام.
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
2 hours لهمهوپێش



