فازڵ نەبی “دوای بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی، هەرێم تەنیا دوو ڕێگەی لەبەردەستە”

فازڵ نەبی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بریكاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەو بڕیارانەی كە لە دادگای فیدراڵی دەرچوون لەبارەی فرۆشانی نەوت و غازی هەرێم یەكلاكەرەوەن و قابیلی پێداچوونەوە و تانەلێدان نین، بۆیە حكومەتی هەرێم تەنها دوو ڕێگەی لەبەردەستە یان ئەوەیە دەبێت لەگەڵ بەغدا دانوستانێكی جدی لەبواری مەلەفی نەوت دەستپێبكات یان ئەوەیە بە زیرەكانە لە پرۆژە بودجەی عێراق هەرێم داوای مافەكانی خۆی بكات.
د. فازل نەبی، بریكاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بڕیارانەی كە لەدادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەریێم دەرچوون یەكلاكەرەوەن و دەرفتەی ئەوەیان تێدا نییە تانەی لێبدرێت یاحود داوای پێداچوونەوەیان بۆ بكرێت، بۆیە ئەوەی لەبەردەستی حكومەتی هەرێم ماوەتەوە ئەوەیە كە دەبێت خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ئەو بارودۆخەی كە لەدوای دەرچوونی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی هاتووەتە پێشەوە و نابێت بە دەركردنی بەیاننامە و قسەی تود هێندەی دیكە باری سەرشانی هاووڵاتیانی هەرێم گرانتر بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا حكومەتی هەرێم تەنها دوو رێگای لەبەردەستە بۆ خۆگونجادن لەگەڵ ئەو دۆخەی هاتووەتە پێش، یان ئەوەیە شاندێكی پسپۆڕو شارەزا پێكبهێنێت و لەگەڵ حكومەتی عێراق بكەونە گفتوگۆی جدی لەسەر یەكلاكدنەوەی مەلەفی نەوت لەنێوان هەرێم بەغدا، یان ئەوەی كە دەبێت حكومەتی هەرێم زیرەكانە سود لە پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی عێراق وەبگرێت و داوای تەواوی شایستە داراییەكانی خۆی بكات لە بەرامبەر ڕادەستكردنی مەلەفی نەوت بە وەزارەتی نەوتی عێراقی.
ئەو بریكارەی پێشووی وەزارەتی درایی عێراق ئەوەشی ڕوونكردەوە، دەبێت هەموو لایەك ئەو ڕاستییە بزانین كە هەمیشە دانووستاندن باشترە لەوەی كە خۆمان لە دۆخەكە بدزینەوە و بەدوای چارەسەردا نەگەڕیین و بكەوینە تۆمەتباركردنی یەكتری، ئەركی هەموولایەكیشمان ئەوەیە كە داهاتووی هەرێمی كوردستان باشبێت نابێت بەو ئاراستیە كاربكرێت كە ببێتەهۆی لێدانێكی دیكە لە هەرێمی كوردستان و دواجار هاووڵاتیانی كورد باجەكەی بدەن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


