
بۆمب
SNN-عەلی حەمەسەعید
پاش تێپەڕبوونی 34 ساڵ بەسەر كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری تا ئێستاش هەشت بۆمبی نەتەقیو لەو شارە ماونەتەوە سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجەش ئاماژە بەوەدەكات كە مەترسی هەیە ئەو بۆمبانە بۆمبی كیمیایی بن و بە تێپەڕبوونی كاتیش مەترسی ئەو بۆمبانە زیاتر دەبێت.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای تێپەڕبوونی 34 ساڵ بەسەر كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە تا ئێستاش ئێستا هەشت بۆمب دۆزراونەتەوە كە نەتەقیونەتەوە لایەنە پەیوەندیدارەكانیشمان لەو بابەتە ئاگاداركردووەتەوە كە بوونی ئەو بۆمبە نەتەقیوانە مەترسین لەسەر هاووڵاتیانی هەڵەبجە و دەوروبەری.
ئاماژەی بەوەشكرد، مەترسی ئەوە هەیە كە ئەو بۆمبانە بۆمبی كیمیایی بن چونكە ئەو كەسانەی كە لەكاتی كیمیابارانی هەڵەبجە خۆیان وەك شایەتحاڵی بینینی ئەو بۆمبانە پێیان ڕاگەیاندوین كە ژمارەیەك لەو بۆمبانە بە دڵنیاییەوە كیمیایین، بۆیە مەترسی مانەوەی ئەو بۆمبانە ئەوەیە كە بە تێپەڕینی كات كارلێك لەگەڵ زەوی دەكەن لەكاتێكدا تا ئێستاش خەڵكێكی زۆری ناوچەكە ئاوی ژێرزەوی بەكاردەهێنن.
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بەداخەوە سەرەڕای ئەوەی ماوەیەكی زۆر بەسەر تێپەڕبوونی كیمیابارانی هەڵەبجە تێپەڕیوە و هاوكات چەندین جاریش لایەنی پەیوەندیدارمان لەو مەترسیانە ئاگادار كردووەتەوە بەڵام تا ئێستا ئەو بابەتە بەجدی وەرنەگیراوە بۆیە هیوادارین كە بەهۆی ئەو بۆمبانەوە كارەساتێكی دیكە بەركی خەڵكی هەڵەبجە نەگرێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



