فراكسیۆنی سهوز نووسراوێك ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق دەكات

لۆگۆی یەکێتی و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
SNN – عەلی حەمەسەعید
ئهندامێكى فراكسیۆنى سهوز له ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق رایدهگهیهنێت: لهبارهى ماددهى 140هوه نووسراوێكمان ئاراستهى سهرۆكایهتى ئهنجوومهنى نوێنهران كردووه، دهشڵێت: “بهدواداچوون بۆ جێبهجێكردنى ماددهى 140ى دهستوورى عێراق دهكهین”.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 3ى ئازار، دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی سهوز بە SNNی راگەیاند: “بەمەبەستی بەدواداچوونكردن بۆ جێبەجێكردنی ئەو ماددە دەستوورییانەی كە پەیوەستن بە مافەكانی گەلی كورد و لە سوودی هاووڵاتییانی ناوچە دابڕاوەكانن، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نووسراوێكمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران كردووە، لە نووسراوەكەدا داوامان كردووە لیژنەیەك بۆ چاودێری جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستووری عێراق پێكبهێنرێت”.
وتیشى: “ئەو نووسراوەی ئێمە پاڵپشت بە ماددەی 71ی پەیڕەوی ناوخۆیی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاراسەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانمان كردووە، بە تایبەتیش لەدوای ئەوەی دادگای فیدراڵیی بڕیاریدا كاركردن بە ماددەی 140 بەردەوامبێت تا ئەو كاتەی پێداویستییەكانی جێبەجێ دەكرێت و ئامانجە یاساییەكەی خۆی دههێنێتەدی”.
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی سهوز ئەوەشی خستەڕوو: “بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی پابەندبوونی تێدایە و بڕاوەیە، بۆیە پێویستە پەلەبكرێت لە پێكهێنانی لیژنەی چاودێری جێبەجێكردنی ماددەی 140 بەمەبەستی تەواوكردنی كارەكانی و چاودێریكردنى جێبەجێكردنەكەی كە داواكاری فراكسیۆنی یەكێتییە لە پەرلەمانی عێراق”.

