“هەوڵەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بوو وایكرد خوێندكارانی كوردی نەوەی شەهیدان بێبەشنەكرێن لەمافەكانیان”

0
478
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، بەهۆی ئەو سووربوونەی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەیبوو بۆ دەستبەركردنی ماف و ئیمتیازەكانی خوێندكارانی نەوەی شەهیدان لەناوچە دابڕاوەكان وایكرد، كە هاوشێوەی خوێندكارانی دیكەی نەوەی شەهیدانی عێراق ئەوانیش ماف و ئیمتیازاتیان هەبێت ئەو راستیەشی سەلماند، كە هەمیشە بافڵ جەلال تاڵەبانی لە خەمی جێبەجێكردنی پێداویستی خوێندكاراندا بووە.
رێبوار تەها، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: هەروەك چۆن لە سەرەتای دەستپێكردنی پرۆسەی خوێندن لە زانكۆ و پەیمنگاكانی هەرێم بافڵ جەلال تاڵەبانی توانی وەڵامی داواكاری خوێندكاران بداتەوە و زۆر بەباشی پێداویستیەكانی لە بەشەناوخۆییەكان دابینكرد و هاوكات هەوڵەكانیشی بەردەوام بوو تا تواندرا دەرماڵە بۆ خوێندكاران دابین بكرێت، لەهەمان كاتیشدا لەخەمی جێبەجێكردنی پێداویستی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی ناوچە دابڕاوەكانیشدا بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهەوڵی بەردەوامی بافڵ جەلال تاڵەبانی و سوربوونی لەسەر جێبەجێكردنی داواكارییەكانی خوێندكارانی ئەو سنوورە تواندرا داواكاریی خوێندكارانی نەوەی شەهیدانی پێشمەرگە و ئەنفالكراوانەوە لەڕێگەی دەزگای شەهیدانی عیراق و وەزارەتی خوێندنی باڵاوە، داواكارییەكانی خوێندكارانیان چەسپاندووە كە خۆیان لە چوار ماف و ئیمتیازاتدا دەبیننەوە كە زۆر بەسود و پێویستن بۆ خوێندكاران.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی جەختی لەوەشكردەوە، هەرچەندە لەسەرەتادا چەند بەربەست و گرفتێك دروستكران بۆ ئەوەی مافی خوێندكارانی كوردی نەوەی شەهیدانی پێشمەرگەو ئەنفالكراوان نەتوانن سودمەند ببن لەو ماف و ئیمتیازاتانەی كە خوێندكارانی شەهیدنی دیكەی عێراق هەیانە، بەڵام سووربوونی بافل جەلال تاڵەبانی لە هەوڵەكانیدا و بە پیشتبەستن بە چەند بڕگەو یاسایەك دواجار تواندرا مافەكانی خوێندكارانی نەوەی شەهیدانی پێشمەرگە و ئەنفالكراوان بچەسپێندرێت.

ئەو مافانەی كە لەمەودوا بۆ خوێندكارانی نەوەی شەهیدانی پێشمەرگە و ئەنفالكراوان دانراوە بریتین لەوەی كە لەكاتی وەرگرتنیان لە سەرجەم زانكۆكانی عیراقدا حەوت نمرە دەخرێتەسەر كۆنمرەی پۆلی 12یان، هەروەها لە خوێندنی ئێواراندا بەبێ رەچاوكردنی كۆنمرە و تەمەن دەتوانن لە هەر زانكۆیەكی عیراق بخوێنن و كرێی خوێندنیشیان لێوەرناگیرێت و بەبێ بەرامبەر دەتوانن خوێندنی زانكۆ تەواوبكەن، هاوكات بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا رێژەی 5%ی كورسییەكانی خوێندن تەرخانكراون بۆ نەوەی شەهیدان و لەمەودوا نەوەی شەهیدانی شەهیدانی پێشمەرگە و ئەنفالكراوانیش هەمان مافیان دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە عیراقدا رێژەی 10%ی دامەزراندن و پلەی وەزیفی تەرخانكراوە بۆ نەوەی شەهیدان، لەمەودوا نەوەی شەهیدانی پێشمەرگە و ئەنفالكراوانیش هەمان مافیان دەبێت لەكاتی دامەزراندندا

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this