فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی ئەنجوومەنی نوێنه‌ران ده‌كات

لۆگۆی یەکێتی و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
SNN
وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: “فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات”.
سۆزان مه‌نسور وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، بە میدیای فەرمی یەکێتی راگه‌یاند: “فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێ رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كات، كه کاتژنێر 11 ی پێشنیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات.
وتیشی: “بڕیاره له دانیشتنه‌كه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆكاندید كردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بدرێت، هه‌روه‌ها ده‌نگ له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بدرێت” .
وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتی جەختی کردەوە، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵ تایبه‌ت به ناده‌ستووری بوونی دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌رانه‌وه، بڕیارێكی دروست بووه، وتیشی: به‌پێی یاسا‌و ده‌ستور پێویسته په‌رله‌مانی عیراق بڕیار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ ئه‌و پۆسته بدات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


