ههشت بهرپرسى گۆڕان “بهر له ههڵبژاردنى 2018 گۆڕان لهگهڵ پارتى رێكهوتنى كردبوو”

گۆڕان
SNN
ژمارهیهك بهرپرسى ناڕازى بزووتنهوهى گۆڕان نامهیهكیان لهژێر ناوى نامهیك بۆ 500 ههزار گۆڕانخواز بڵاوكردهوهو ڕایانگهیاند، گۆڕان بهر لهههڵبژاردنى 2018 لهگهڵ پارتى رێكهوتنى كردبوو.
ههشت بهرپرسى ناڕازى گۆڕان ڕایانگهیاند، بزوتنهوهى گۆڕان كۆمهڵێك هۆكارى ههیه كه گهشتۆته ئهمرۆ یهكێكیان ئهوهیه كه بهر لهههڵبژاردنى 2018 رێكهوتنى لهگهڵ پارتى كرد بۆ چونه ناو حكومهت و دواتر ههركهسێك دژى ئهو ڕێكهوتنه قسهى بكردایه دهیان وت ئهوه یهكێتیه یان پۆپۆلیسته.
دهقى نامهكهى 8 سهركردهى ناڕازى گۆڕان:
نامەیەک بۆ ٥٠٠ هەزار گۆڕانخواز!
قسەیەک، کە نابێ نەیکەین..
بزوتنەوەی گۆڕان ئەو هێزە بوو، کە تا دەسەڵات رەقتر و توندتر رووبەڕووی ببوایەتەوە، جەماوەرەکەی و تەنانەت خەڵکانی تریش، توندتر باوەشیان پێدا دەکرد و دەستیان پێوە دەگرت.
ماوەیەکە، لێرەو لەوێ باسی نیگەرانیی گۆڕان دەکرێ، لە حکومەتەکەی مەسرور بارزانی؛ لە نوێترین پێشهاتیشدا گوایە (وەزیری دارایی) داوای لە سەرکردایەتیی گۆڕان کردووە، (خۆی) ئیستیقالە بکات و کەسێکی تر بخەنە جێگەکەی!
لە ٢٠١٨ دا، لە پرۆژەیەکدا کۆمەڵێک هاوڕێ: دکتۆر چیا عەباس، کاوە محەمەد، دکتۆر غالب محەمەد، دکتۆر شێرکۆ حەمە ئەمین، رەوەز هەڵکەوت، دکتۆر ئەمین بەکر، ئومێد حەمەعەلی، دکتۆر ئیسماعیل نامیق، عەبدوڵای مەلا نوری، (بێگومان دەیان کەسی تریش) داوامان دەکرد گۆڕان پێش هەڵبژاردنی ٢٠١٨ی پەرلەمانی کوردستان، کۆنگرە بکات و خۆی نوێ بکاتەوە و جارێکی تریش نەچێتەوە حکومەتەکەی پارتی و یەکێتی و، لە ناو جەماوەردا بمێنێتەوە.
ئەوکات وەڵامی ئەرێنیمان وەرنەگرت، بەڵکو وردەوردە ئەوانەی خواستی چوونە ناو حکومەت و مانەوەی گۆڕانیان هەبوو لە ناو دۆخی خراپی خۆیدا، بە هاوکاری و پشتیوانی پێشوەختە و نهێنیی پارتی، توانیان وا بکەن، ئەو کەسانەی خەمی مانەوەی گۆڕانیان هەبوو وەک پرۆژەیەکی جدی دووربخرێنەوە.
لە سەروبەندی رێککەوتنی ئاشکرای پارتی-گۆڕاندا، دەرگای تەلەڤزیۆنەکانی (روداو، زاگرۆس، کوردستان ٢٤) بە رووی هەڵسوڕاوە حکومەتخواز و پارتیدۆستەکانی ناو گۆڕاندا کرابوەوە، بۆ ئەوەی بە خواستی دڵ قسە بکەن و تەرویج بۆ رێککەوتنەکە بکەن؛ تەنانەت کار گەشتبوە ئەوەی بەشێکیان دەیانگوت: پارتیش هاتۆتە سەر ئەو باوەڕەی پرۆژە چاکسازیەکەی کاک نەوشیروان جێبەجێ بکات!
ئێمە دەمانوت: کاکە نابێ سەرۆکایەتیی هەرێم بۆ پارتی زیندوو بکەنەوە، ئەوان دەیانوت: ئەوەی دەیکەین خواستی کاک نەوشیروانە، دەمانوت: ناکرێ متمانە بە بەڵێنی یەکێتی و پارتی بکرێ، ئەوان دەیانوت: کاک نەوشیروان خۆی دەڵێ: سیاسەت بە رق و قین ناکرێ!
واتە هەرکەس رای جیاوازی هەبوایە، بە شەرعیەتی شمشێری ناوی کاک نەوشیروان، کە درابوە دەستی پارتی، لەت و پەت دەکرا!
کەشوهەوایەکی سایکۆلۆجی وەها حەماسی لە ناو هەڵسوڕاوانی گۆڕان و (جڤاتەکاندا، کە زۆرێکیان بەڵێنی پێدانی پۆستیان پێدرابو) دروستکرابو، هەرکەس رەخنەی لە رێککەوتنەکە بگرتایە، چ لە میدیاکانی گۆڕان و پەیجەکانیانەوە، چ لە ناو مەکۆکانەوە یەکسەر تەخوین دەکرا و پێی دەوترا: ئەها ئەوە پیاوی یەکێتیە یان پێی دەوترا: ئەها ئەوە بۆ خۆی شەڕی پۆست دەکات، خۆ لە باشترین حاڵەتدا پێی دەوترا: ئەو کابرایە توندڕەو و پۆپۆلیستە!
واتە بە هاوکاری راستەخۆی پارتی توانرابوو دۆخێکی وەها ئاڵۆزو ژەهراوی دروست بکرێت، قسەی راست گوێگر و بازاڕی نەبێ، کەسانی رەخنەگر هێندە تۆمەتیان بۆ دەکرا و پەلامار دەدران، بە تاق و تەنها دەمانەوە و کەس نەیدەوێرا خۆی لێیان بکات بە ساحێب!
بە مانایەکی تر لەو سەردەمەدا گوتارێکی تەواو بەرژەوەندیخوازی و نامۆ باڵی بە سەر گردەکەدا کێشابوو، ئەوەی رۆڵی نەبوو، ئەوەی تەنها و غەریب مابویەوە گۆڕانخوازانی هوشیار و دڵسۆز بوون، ئەوەیشی بازاڕی هەبوو ئەو کەسانە بوون، کە لە فەلەکی ئەجێندای پارتیدا دەجوڵانەوە و شوێنیان گرتبو!
بە کوردی و بە کورتی، ئەوەی پارتی ساڵانێک نەیدەتوانی لە ململانێی راستەخۆدا بە گۆڕان-ی بکات، کەچی توانی بە رێگای (تایبەت) دزە بکاتە ناو گۆڕان و لە ناوەوەی خۆیدا کەسانێک بە گەڕبخات، کە بە وردی ئەجێنداکەیان جێبەجێ بکەن و لە ناو ماڵی گۆڕان -ەوە نەوشیروان مستەفا وەک پرۆژە بکوژن.
ئێمە هەر ئەوکات زانیاریمان هەبوو، کە رێککەوتنی (گۆڕان-پارتی)، رێککەوتنی چاکسازی نەبوو، بەڵکو ڕێککەوتنێک بوو، بۆ لێدان و هەڵوەشاندنەوەی گۆڕان و تێکشکاندنی جەبهەی خەڵکانی یاخیی دژە گەندەڵی و بێهیواکردنی گەلەکەمان.
کارێکی لەم جۆرەش هەرگیز بە یەکێتی و پارتی نەدەکرا، هەر بۆیە ئەم ئەرکە گرانە (موهیمه سەعبه) دەبوو لە ناو خودی گۆڕان-دا، بە ئیغراکردن و پێدانی پارە و پۆست ، بە ئاڵاوو لۆگۆی گۆڕان-ەوە جەنگاوەری بۆ تەیار بکرێ.
سەرەنجام ئەوەی بە سەر گۆڕان-دا هێنرا، جا ناوی دەنێن:هەڵە، تاوان، یان هەر ناوێکی تر، وا ئێستا دەرەنجامەکەی بە چاوی خۆمان دەبینین.
ئایا لەو کاتەدا هیچ کەسێک هەبوو ئەزموونی رابردووی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لە حکومڕانی-دا نەزانێ؟.. کەواتە وەک (کەس) چ جیاوازیەک لە نێوان نێچیرڤان و مەسرور و ئەوانەدا هەیە، کە هەر بە زۆر و پاڵنان گۆڕانیان بردە ناو حکومەت؟
کەس هەیە لاری لەو راستییە هەبێ، ئەگەر گۆڕان نەبرایەتە ناو حکومەت و وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن بمایەتەوە، ئێستا لە روی جەماوەرییەوە گەورەترین هێزی کوردستان دەبوو؟
ئایا هێندە بەسە ئەوانەی گۆڕانیان بەم دەردە برد بە دەربڕینی هەڵوێست و لێدوانێکی عاتیفی لەو رابردووە پاک ببنەوە؟!
ئەی ئەگەر لە پاش هەر تاقیکردنەوە و ئەزموونێک چاک و خراپ، پاک و ناپاک، سەرکەوتوو و دۆڕاو لە چاوی جەماوەر و گەلدا وەک یەکبن، ئەی ئیدی چۆن بەرەو پێشچوون و گۆڕانکاری دروست دەبێت؟
ئەی ئەگەر گەلی ئێمە هێندە یادگەی لاواز بێت و وا بە ئاسانی رابردووی ئەو کەسانە لەبیر بکات، کە گۆڕانیان بەو دەردە برد، ئەی کەواتە ئیدی بۆ دەبێ ئەندامان و کادیرانی پارتی و یەکێتی کۆیلە و خراپ بن، کە جار لە دوای جار شکست و درۆ و خیانەتی سەرکردەکانیان لە بیر دەکەن؟!
رەوەز هەڵکەوت
د.ئیسماعیل نامیق
کاوە محەمەد
عبدوڵای مەلانوری
د.ئەمین بەکر
د.غالب محەمەد
د.شێرکۆ حەمەئەمین
ئومێد حەمەعەلی
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


