
لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دراوى 10 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ى ئازار، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئابوورى هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى چۆنیه‌تى دابه‌شكردنى مووچه به‌بێ 200 ملیاره‌كه‌ى به‌غدا ئه‌نجامده‌دات و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پێشنیارێك تاوتوێده‌كرێن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌كه به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، به ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆ، ساسان عه‌ونى، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زیرى كشتوكاڵ، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری وەبەرهێنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ته به دۆزینه‌وه‌ى جێگره‌وه و ستراتیژه‌یه‌تێكى نوێ بۆ دابه‌شكردنى مووچه به‌پێى داهاتى به‌رده‌ستى هه‌رێم و به‌بێ پاره‌ى 200 ملیاره‌كه‌ى هه‌رێم.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی ده‌ستیكه‌وتوون، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پێشنیارێك تاوتوێده‌كرێن وه‌ك چاره‌سه‌رى جێگره‌وه تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى هه‌رێم و به‌غدا ده‌گه‌نه رێككه‌وتن، كه گرنگترینیان بریتیه له درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى دابه‌شكردنى مووچه بۆ 40 – 45 رۆژ جارێك”.
هاوكات ئه‌گه‌رى لێبڕینى مووچه و دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆران به پاشه‌كه‌وته‌وه كه ئێستا زۆر له‌نێو فه‌رمانبه‌ران باسی لێوه‌ده‌كرێت، “یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه بڕیاردراوه وه‌ك پێشنیار تاوتوێنه‌كرێت و حكومه‌تى هه‌رێم به‌نیاز نییه جارێكى تر ئه‌م ستراتیژیه‌ته بگرێته‌وه‌به‌ر”.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئابوورى هه‌رێم له‌كاتێكدایه كه هه‌فته‌ى پێشوو مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى خۆیدا له شارى هه‌ولێر وتى: “كاتێك مووچه دابه‌شده‌كه‌ین كه پاره‌مان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر داهات هه‌بێت بۆچى مووچه دابه‌شناكه‌ین؟! چ حكومه‌تێك هه‌یه قسه بهێنێته‌سه‌ر خۆى و مووچه دابه‌شنه‌كات ئه‌گه‌ر پاره‌ى هه‌بێت”.
له‌باره‌ى ورده‌كارى چۆنیه‌تى خه‌رجكردنى پاره‌ى نه‌وتى هه‌رێم كه زۆرترین قسه‌ى له‌باره‌وه ده‌كرێت مه‌سرور بارزانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “43٪ى داهاتى نه‌وت بۆ كۆمپانیاكانى نه‌وته، 41٪ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت و مووچه، 7٪ى بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رز به‌كاردێت و 9٪ى داهات ده‌چێت بۆ كرێى گواستنه‌وه و بۆرى نه‌وتى هه‌رێم”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


