بەهای گەنم بەڕێژەی %60 بەرزدەبێتەوە

0
799

SNN

بەهۆی بەردەوامی شەڕەکانی ئۆکرانیا و رووسیا، بەهای گەنم ماوەی هەفتەیەکە رووی لە بەرزی کردووە بەجۆرێک لە %60 رێژەکە دەستی بەبەرزبوونەوە کردووە، تەنیا خودی ئۆکرانیا رێژەی %30 سەرجەم گەنمی جیهان بەرهەم دەهێنێت و تا ئێستاش گەنمی ساڵی پاری هەناردەی بەشێک لە وڵاتان نەکردووە.

بۆرسەی شیکاگۆ کە بە گرنگترین بۆرسەی ئاڵوگۆڕی گەنم دادەنرێت لە جیهاندا، بەهای گەنم بە رێژەی %60 بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی، لە هەمان کاتدا نرخی یەک تەن گەنم لە ئەوروپاش گەیشتە 406 یۆریۆ کە بەرزترین رێژەیە لە مێژوودا تۆمارکرابێت.

لەهەمان کاتدا وڵاتی عێراقیش بەهۆی ئەوەی یەکێکە لەو وڵاتانەی کە گەنم لە ئۆکرانیاوە هاوردە دەکات، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەیەوە هەمەناشێوە نرخی ئارد گرانبوونی بەخۆوە بینیوە و چاوەڕوان دەکرێت نرخەکان بەرزتربێتەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this