ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق دووباره ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار ده‌كاته‌وه

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
SNN
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆده‌بێته‌وه و به‌پێى كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كان تایبه‌ت ده‌بێت به ده‌نگدان له‌سه‌ر دووباره كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق.
به‌پێى كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه، “كاتژمێر 11:00ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق كۆده‌بێته‌وه، هاوشان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مان دووباره ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمارى ده‌كرێته‌وه ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت”.
رۆژى سێشه‌ممه 1ى ئازار، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر سكاڵاى باسم خه‌ششان، په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى عێراقه به‌ڕێوه‌چوو كه داواى كردبوو له‌سه‌ر بڕیارى دووباره كردنه‌وه‌ى ده‌رگا بۆ كاندیدانى پۆستى سه‌رۆككۆمار، دادگاى باڵاى فیدراڵى دانیشتنى خۆى ئه‌نجامدا و ده‌ستووریبوون یان ده‌ستوورینه‌بوونى یه‌كلایبكاته‌وه.
له‌دواى كۆتایی هاتنى دانیشتنه‌كه دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق رایگه‌یاند، “بڕیارماندا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كاندیدبوونى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌دواى دووباره كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن ناوى خۆیان تۆماركردووه، چونكه هیچ ده‌قێك نییه كه رێگه‌بدات به‌بێ ئه‌نجامدانى دانیشتن و به‌ده‌ستهێنانى رێژه‌ى 50+1 دووباره ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بكرێته‌وه”.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى كه به‌هۆى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵییه‌وه كاندیدبوونى هه‌ڵوه‌شایه‌وه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، كاندیدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بوو، به‌ڵام به وته‌ى به‌رپرسانى ئه‌و حزبه، “ئه‌مڕۆ دووباره ئه‌و حزبه كاندیده‌كه‌یان ده‌پاڵێونه‌وه بۆ چوونه نێو كێبڕكێى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆككۆمار”.
هاوكات هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكى فراكسیۆنى سه‌وز له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “كاندیدى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان د. به‌رهه‌م ساڵحه و ئێمه نه‌وه‌ك دووباره هه‌زار جاریتریش ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بكرێته‌وه ئاماده‌نین كاندیده‌كه‌مان بگۆڕین”.
دووباره كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار دواى ئه‌وه دێت، دادگاى فیدراڵى عێراق له رۆژى چوارشه‌ممه 23ى شوبات، كۆبووه‌وه له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت، به‌ڵام دانیشتنه‌كه دواخرا بۆ 1ى ئازار.
له كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌مدا له‌سه‌ر سكاڵاكه باسم خه‌ششانى وه‌ك سكاڵاكار وتى: “ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان دوو سه‌رپێچى یاسایی و ده‌ستوورى له بڕیاره‌كه‌یدا ئه‌نجامداوه، كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ جارى دووه‌م له‌لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مان دوو سه‌رپێچى تێدایه، ئه‌وانیش ئه‌وه‌یه دواى ئه‌و مانگه ئه‌گه‌ر سه‌رۆككۆمار هه‌ڵنه‌بژێردرا ده‌بوو هه‌ر ئه‌و كاندیدانه مۆڵه‌تیان بدرێت خۆیان كاندید بكه‌ن، هاوكات سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌ته‌نها و به‌بێ 329 په‌رله‌مانتار ئه‌م بڕیاره‌یداوه كه ئه‌مه‌ش نایاساییه‌كى تره، له‌به‌رئه‌وه یاسا رێگه به‌وه نادات”.
له به‌رامبه‌ریشدا دادگاى باڵاى فیدراڵى جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، “دوو پێشێلكارى كراوه یه‌كه‌م مادده‌ى 61 له ده‌ستوورى عێراق كه تایبه‌ته به ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كه تایبه‌ته به‌یاسادانان و چاودێریى و ده‌سه‌ڵات نه‌دراوه به ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كه یاساى جێگره‌وه بۆ یاساكان ده‌ربكات”.
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، “به‌پێى مادده‌ى 72 له ده‌ستوور له بڕگه‌ى (ب)، ده‌بێت سه‌رۆككۆمار به‌رده‌وامده‌بێت له راپه‌ڕاندنى ئه‌ركه‌كانى بۆ دواى كۆتایهاتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى تازه و كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌بێت سه‌رۆككۆمارێكى نوێ هه‌ڵبژێردرێت له‌ماوه‌ى 30 رۆژدا له‌دواى یه‌كه‌م دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نه‌كه و كاركراوه به‌پێى ئه‌و مادده‌ى كه باسكرا‌و ده‌رگاى خۆكاندیدكردن كرایه‌وه بۆماوه‌ى سێ رۆژ، بۆیه كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆبه‌ربژێركردن سه‌رپێچیه و ئه‌و بڕیاره‌ى كه تانه‌ى لێدراوه سه‌رپێچى تێداكراوه له مه‌رجه‌كانى خۆكاندیدكردن به‌پێى یاساى ژماره 8ى ساڵى 2012 و ماوه‌كه به‌سێ رۆژ دیاریكراوه و ئه‌و بڕیاره‌ى تانه‌ى لێدراوه زیاده‌ڕۆییكرده‌وه به‌سه‌ر یاسایه‌كى ده‌ستوورى و مادده‌یه‌كى یاسایی كه له یاسادا هاتووه و پێشێلیكردووه”.
سه‌ربارى هه‌موو ئه‌وانه، دادگاى باڵاى فیدراڵى هیچ بڕیارێكى كۆتایی رانه‌گه‌یاند و جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ى كه ڕۆژى 1ى 3ى 2022 (ئه‌مڕۆ) جارێكى دیكه كۆده‌بێته‌وه له‌سه‌ر هه‌مان پرس و بڕیارى له‌باره‌وه ده‌دات.
پاش ته‌واوبوونى واده‌ى یاسایی خۆى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دووباره ده‌رگاى خۆپاڵاوتنى كرده‌وه بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق، ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستییه‌ى كه له گه‌ڕى یه‌كه‌مدا ته‌نیا 25 كه‌س خۆیان كاندید كرد بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته، به‌ڵام له گه‌ڕى دووه‌مدا 35 كاندیدى نوێ ناوى خۆیان تۆمار كرد، هاوكات هۆشیار زێبارى كه تاكه كاندیدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بوو به‌هۆى سكاڵایه‌ك كه له دادگاى فیدراڵى له‌سه‌رى تۆمار كرابوو له كێبڕكێكه دوورخرایه‌وه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


