وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراق هاورده‌كردنى مریشكى هه‌رێم قه‌ده‌غه ده‌كات

كێڵگهیهكى پهرلهوهرى له هه‌رێم | فۆتۆ: AFP
SNN
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى عێراق له‌ڕێگه‌ى نووسراوێكه‌وه نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران و ناوه‌ندى ئۆپراسیۆنى نیشتمانى ئاگادار ده‌كاته‌وه كه رێگرى بكه‌ن له هاورده‌كردنى مریشك و به‌رهه‌مه په‌له‌وه‌رییه‌كانى هه‌رێم بۆ پارێزگاكانى خوارو و ناوه‌ڕاستى عێراق.
له نووسراوه‌كه‌دا كه ئاراسته‌ى هه‌ریه‌كه له نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران و ناوه‌ندى ئۆپراسیۆنى نیشتمانى كراوه هاتووه، “بڕیارماندا به قه‌ده‌غه‌كردنى هه‌نارده‌كردنى: هێلكه، مریشكى زیندوو، هێلكه‌ى هه‌ڵهێنان، مریشكى فرێش و به‌ستوو، مریشكى هه‌ڵهێنه‌ر، جوجه‌ڵه له هه‌رێمى كوردستانه‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “داوتان لێده‌كه‌ین رێوشوێنى پێویست بگرنه‌به‌ر و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگريى بكه‌ن له هاورده‌كردنى ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ى كه ئاماژه‌یان پێكراوه له هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ پارێزگاكانى تر‌ى خواروو و ناوه‌ڕاستى عێراق”.
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ له‌باره‌ى هۆكارى بڕیاره‌كه‌وه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو له نووسراوه‌كه‌دا، “بڕیاره‌كه له به‌رژه‌وه‌ندى گشتى دراوه”.
ده‌قى نووسراوه‌كه

More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
1 hour لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
1 hour لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش



