
قه‌ڵاى کەرکوک | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تەعریب لە کەرکوک و خانەقین بە لێشاو دەستیپێکردووەته‌وه، ده‌شڵێت: “ئاشکرا بەلیست و بە نووسراوی فەرمی ته‌عریب ئەنجامدەدرێت”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى ئازار، سالار مەحمود، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كى له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ته‌عریب بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “بە لیست و بە لێشاو خێزان و تاکەکەسی تەعریب، نفوس و دەنگدانیان لە بەغدا و شارەکانی جنووبەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەرکوک و خانەقین، ئەم پرۆسەیە جاران بە شاراوەیی و تاکە تاکە، خەڵکی دەگوازرانەوە بۆ ناوچە کوردستانییەکان، ئێستا بەپێی ئەو دیکۆمێنتانەی بڵاویدەکەمەوە دەردەکەوێت بە ئاشکرا بەلیست و بە نووسراوی فەرمی پرۆسەکە ئەنجامدەدرێت”.
به وته‌ى سالار مەحمود، “تەعریب بە میکانیزمێکی نوێ بەردەوامە، ئەم پرۆسەیه کاریگەری زیاتری ھەیە لەسەر گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم، لە کاتێکدا بەپێی مادەی 140 و بڕیاری لیژنەی ناوچە کێشە لەسەرەکانی عێراق، گواستنەوەی فۆرم و نفوسی دانیشتووان بۆ ئەو ناوچانەی کە دەبێتە ھۆی گۆڕینی دیمۆگرافیا و سروشتی شار و دەڤەرەکان قەدەغەیە”.
له به‌شێكى تر‌ى نووسینكه‌یدا كه هاوپێچه له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌كان سالار مەحمود ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، “بەر لە ماوەیەک نموونەی تەعریبی گوندەکانی گەرمەسێرم خستە روو. کە بەم جۆرە بوو: لەماوەی چوار ساڵدا 4 هه‌زار و 230 خێزان خانەقینیان جێھێشتووە”.
له به‌شێكى تر‌ى نووسینه‌كه‌یدا سالار مه‌حمود پێشنیاریى كردووه بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌ى ته‌عریب و ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، “پێشنیاری کۆنگرەیەکی نیشتمانی دەکەم سەبارەت بە پرسی ناوچە دابڕاوەکان”.
پێشنیاره‌كه‌ى سالار مه‌حمود له‌كاتێكدایه كه ئێستا فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌رقاڵى كۆكردنه‌وه واژووه بۆ جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140 و چه‌سپاندنى پشكى مادده‌كه له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2022ى عێراقدا و له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی به SNNى راگه‌یاند، “بەلای ئێمەوە وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ماددەی 140 هێڵی سورە، ئەگەر لەڕێگەی پەرلەمانەوە ئاستەنگ بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140 دروستبكرێت، ئامادەین لە دادگای فیدراڵی سكاڵای یاسایی تۆمار بكەین، تەنانەت لە دادگا نێودەوڵەتییەكانیش سكاڵا تۆمار دەكەین، چونكە هیچ پاساوێك نەماوە بۆ جێبەجێنەكردنی ئەو ماددە دەستوورییە”.
ده‌قى به‌ڵگه‌كان



More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


