
مستەفا کازمی
SNN
پاش راگەياندنی کانديدەکەی سەدر سەرۆکوەزيرانی عێراق نامەيەکی ماڵئاوايی بڵاوکردەوە و تيايدا باس لە دەستکەوتەکانی کابينەکەی دەکات و دەڵێت “هەموو ئەرکانی خزمەتکردنی گەلەکەمان بەجێ گەیاندووە”.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزيرانی عێراق لە نامەيەکدا لە تويتەر بڵاويکردووەتەوە: لە بڕیاردان بۆ بەرژەوەندی گەلەکەمان نە دواکەوتوین و نە دوودڵ بوین و بەرژەوەندی خۆمان پێش بەرژەوەندی گەل نەخستووە و موزایەدەمان بە بەرژەوەندیەکانیانەوە نەکردووە.
دەشڵێت “وڵاتمان گەیاندە بە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و سەر باری هەموو رێگری و ئاڵنگاریە ناوخۆی و دەرەکییەکان بە ئارامی و خۆڕاگرییەکی زۆرەوە بنەماکانی تێپەڕاندنی قەیرانە ئابوری و کۆمەڵایەتی و ئەمنیەکانمان بۆ حکومەتی داهاتوو داناوە”.
ئەمەش لە کاتێکدايە، ئەمڕۆ ميدياکانی عێراق بڵاويانکردەوە: موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە پەيوەندييە تەلەفونييەکەی شەوی رابردووی لەگەڵ نوری ماليکی سەرۆکی هاوپەيمانی دەوڵەتی ياسا، سەدر جەعفەر سادقی ئامۆزی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران پێشنیارکردووە.

More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



