
SNN
کونسوڵخانەی ئەمريکا لە هەولێر لە راگەيەندراوێکدا باس لە حاڵەتەکانی توندوتيژی بەرامبەر ژنان و کوشتنی چەند ژنێک دەکات لەم ماوەی دوايدا و دەڵێت “ئێمە هاوکاری حکومەتی هەرێمين، بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری و کۆتاییهێنان بە توندوتیژی و پارێزراوی و پاراستنی مافەکانی هەموو هاووڵاتیان.
کونسوڵخانەی ئەمريکا لە هەولێر لە پۆستێکيدا لە فەيسبوک بڵاويکردووەتەوە: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمريکا هاوبەشی پەرۆشی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەکات دەربارەی هەڵکشانەکانی بەمدوواییانەی توندوتیژی و کوشتن و پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و پێکهاتە پەراوێزخراوەکانی تر.
راشيگەياندووە: دەبێت ئەوەی پێی دەوترێت “کۆشتن لەسەر شەرەف” وەکو کوشتنەکانی بەمدوواییانەی ئیمان “ماریا” سامی مەغدید و مریەم یەعقوب و عەیدێ موحەمەد لێکۆڵینەوە دەربارەیان ئەنجامبدرێت و وەڵامدانەوەیەکی یاسایی بەدوادابێت و ئەنجامدەرانیان بەرپرسیاربکرێن. دەشڵێت “ئێمە هانی حکومەتی هەرێم دەدەین بۆ بەردوام بوون لەسەر هەنگاونانی مانادار بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری و کۆتاییهێنان بە توندوتیژی و پارێزراوی و پاراستنی مافەکانی هەموو هاوڵاتیان و هەروەها ئێمە ئامادەین بۆ هاوکاری.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



